لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دادگای تەمیزی بارزانی بریاری پەسندکردنی شەش سالی بەسەر رابەرانی بادینان سەپاند

Tuesday, 05.04.2021, 08:02 AM



قۆناغێكی نوێ‌ دەبێت بۆ بەیەكجاریی خنكاندنی ئازادیی لەكوردستان.
سەرچاوەیەكی تایبەت لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێی راگەیاندین دادگای تەمیزی هەرێم لەژێر فشاری پارتیی حوكمی گیراوانی بادینانی وەكو خۆی هێشتەوە، ئەمەش مەترسییەكی ئێجگار گەورەیە لەسەر پرسی ئازادیی لەكوردستان.
بەپێی زانیارییەكان سێ‌ لەكۆی پێنج دادوەری پارتی لەدادگای تەمیز (عەبدوڵلا شەرەفانی، موسلیح گەیلانیی، محەمەد مستەفا) ئیمزایان لەدژی گیراوانی بادینان كردووەو حوكمی دادگای هەولیریان دوپاتكردۆتەوە.
لێرەوە داوا لە كونسڵخانەو رێكخراوەكانی چاودێری مافی مرۆڤ و حزب و لایەنە كوردستانییەكان دەكەین خێرا بێنە وڵام و رێگری لەم كارەی پارتی بكەن، چونكە ئەم هەنگاوە مەترسیە بۆسەر ژیانی هەموو خەڵكی كوردستان و ئازادیخوازان. قۆناغێكی نوێ‌ دەبێت بۆ بەیەكجاریی خنكاندنی ئازادیی لەكوردستان.
بۆ زانیاریی زیاتر دووان لەدادوەرانی دادگای تەمیز هەریەكە لە (شوان محێدین و كەمال ) ئیمزایان لەسەر ئەو بڕیارەی دادگای تەمیز نەكردووەو دژی سزادانی گیراوانی بادینان بوون.
کەمێکی تر بە لایڤ ووردەکاری زیاتر دەخەینە روو

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟