TEVDA Press

کارۆخ عوسمان لە لایەن ئاسایشی بنەماڵەی تاڵەبانیەوە دەسگیردەکرێت، وەك تەواوکەری تیرۆر و ڕەشبگیریەکانی ئاساییشی بنەماڵەی بارزانی.

| Tuesday, 05.04.2021, 12:16 PM |



کاردۆخ عوسمان مامۆستایەکی خاوەن دەنگ و هەڵوێستی ئازاد و ناڕازی لە کارە مافیاییەکانی دەسەڵاتی کوردی ناوچەی باڵەکایەتی لە لایەن ئاسایشی پارتیەوە هەوڵی دەسگیرکردنی دراوە، بۆیە خۆی گەیاندۆتە دەڤەری سەوز، بەو هیوایەی خۆی لە تیرۆری پارتی ڕزگار بکات. مەخابن یەکێتی وەکو تەواوکەری کردارە تیرۆریستیەکانی شەریکە ستراتیجیەکەیان لە ڕانیە لە لایەن ئاسایشی یەکێتیەوە دەسگیری دەکەن.
كەمال چۆمانی، نوسەرو رۆژنامەنوس، سەبارەت بە مامۆستا  کارۆخ  قسەی لەگەڵ كەسە نزیكەكانی كردوە، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك وتویەتی: "ئەگەر کارۆخ تاوانێکی کردوە، ئەوا پۆلیس هەیەو با ئەو کەسەی سکاڵای لەسەری هەیە، سکاڵا تۆماربکات و کارۆخ بداتە دادگا، لە قەسرێ دەژی و خەڵک دەیناسێت و با پۆلیس ئەمری دەستگیرکردنی دادگای تەسلیم بکات، ئەگەر خۆی تەسلیم نەکرد، با ئاساییش بە راکردو لە قانون تەماشای بکات. بەڵام هیچ مانای نییە کەیسێکی درۆیینە دروستدەکەن تا بە قانونی تیرۆر بتوانن ئەو کەسە دەستگیربکەن و بیخەنە ناو کونجی زیندانەوە، وەک کۆی ئازادیخوازانی بادینان."
كەمال چۆمانی جەختی لەوەش كردۆتەوە كە "ئاسایشی یەکێتی و پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین بەرپرسیارن لە گیان و ژیانی کارۆخ عوسمان، پێویستە ئەوان بەوردی مامەڵە لەگەڵ ئەو کەیسە بکەن و بە هیچ شێوازێک تەسلیمی ئاسایشی پارتی نەکرێت."

گوڵاڵە عوسمان خوشکی ئەو چالاکوانە بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ووتوە:"دوای سەردانی کردنی بۆ ڕانیە لە لایەن ئاسایشی ڕانیەوە پەیوەندیان پێوەکراوە و وتویانە کوڕەکەتان لای ئێمەیە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و دواتر ئازادی دەکەن".  
  "براکەم هیچ کێشەیەکی نییە بەڵام هەموو خەڵک دەزانێت کە بەردەوام دژی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی قسە دەکات و دەنوسێت و پێمان وایە هەر ئەوەش هۆکاری دەستگیرکردنەکەیەتی".  
" گوڵاڵە خان ڕایگەیاند "بەڵێنیان داوە کە مامۆستا کاروخ ئازاد بکەن، بەپێچەوانەوە ئەگەر ئازادی نەکەن هەڵوێستمان دەبێت".  

تەڤدا پرێس