وتار

بکوژەکان پیاوی خۆتانن.!

Wednesday, 05.05.2021, 02:07 PM



کوشتن یەکێکە لە کارە ھەرە قێزەوەن و قورسەکان، کاتێک مرۆڤ بەقوڵی بیری لێدەکاتەوە.
بە شێوەیەکی گشتی ھیچ وڵات و کۆمەڵگایەک بێ بەش نیە لە حاڵەتەکانی کوشتن، کە بە سەدان جۆر و شێوەی جیاواز ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژانەش بەچاوی خۆمان دەبینین چی دەگوزەرێ لەم ھەرێمە، ئەوەی مایەی ترس و ھەڵوەستە لەسەر کردنە، کوشتن بۆتە دیاردەیەکی رۆتینی. دیارە ھەرێمی کوردستان ووردە ووردە دەیەوێ ھەنگاو بنێ بۆ گەیشتن بە وڵاتێکی وەک (باشوری ئەفریقا) کەکوشتن بۆتە دیاردەی رۆژانەی، بەڵام بەرواردی ژمارەی دانیشتوان، ھەر نزیکی پەنجا ملیۆنێلێک جیاوازی هەیە!.

واتا ھەرێمی کوردستان (5) ملیۆن کەسە، دەیەوێ پێشبرکێ ئەفریقیای باشور بکات لە کوشتن کە دانیشتوانی(54) ملیۆن کەسە!.

•ئایا ئەو ھۆکارانە چین وادەکات کە ھەرێمی کوردستان لەم پێشبرکێی کوشتنەبێ؟

•کێن ئەوانەی ڕێگا خۆشکەرن؟

•یاسا و دادگاکان چیان کردووە بۆ ڕێگری؟

•سۆشیال میدیا ڕۆڵی ھەیە لەم نێوەندەدا؟

•زۆری ڕێژەی چەک لەنێو بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان کێ لێی بەرپرسیارە؟

•وەزارەتە ئەمنی و سەربازییەکان چ دەورێکی ئەرێنییان گێڕاوە؟

•ڕۆڵی سەرۆک ھۆز و پیاو ماقولەکان و ناوەندە کۆمەڵاییەتیەکان چییە لەم تێکدان و کوشتنە؟

•حکومەتی ھەرێم لە سەرووی ھەموویان چۆن سەیری دۆخەکە دەکات؟

کۆمەڵێک ھۆکاری دیار و زەق ھەن، وایکردووە کار ئاسانی لە کوشتن دروستبێت، پیلانی پێشوەختە و ئامانجەکانی تاوانباران بپێکێندرێن، یەکێک لە ھۆکارە دیارەکان زۆری ڕێژەی چەکە، ئەوەش لە ڕێگەی کۆمەڵێک گروپ و چەند بەرپرسێک ئەنجام دەدرێت، بەشێوەی ڕێکەوتن، بۆ ھێنان و ھاوردەکردنی چەک، بێگومان بۆ تێکدانی ئارامی و دۆخ و ژیانی ھاوڵاتیان.

لە کاتی ڕوودانی ڕووداوێکی کوشتن، ناوەندی خۆشکردنی گەمەکان و بە ئاسایی وەرگرتنی دۆخەکان، ڕۆڵی ھاندانی ھاوڵاتیان بۆ ئەنجامدانی تاوانی کوشتن، سۆشیال میدیایە!، کە دەورەکە وەک خۆی و زیاتر و گەورەتریش دەگێڕێت.

زۆربەی دەزگاکانیش بە ھەمان شێوەی یەکتر دیمەنەکان پیشان دەدەن، بێ ئەوەی ھەستبکەن بە بەرپرسیاری و ترسناکی لە نیشاندانی دۆخ و دیمەنەکان.

زۆر جار یاسا و دادگا ھیچی بۆ نامێنێتەوە لە ھەمبەر سەرۆک ھۆز و پیاو ماقولان، کە بۆتە پەناگەیەکی مەترسیدار بۆ لەخۆگرتنی تۆمەتبارە ترسناکەکان، خۆ ھەڵقورتانیان بۆ ناو کێشە ھەستیارەکان، بوونەتە ھۆکارێک بۆ پەکخستنی ڕێڕەوی دادگایی کردن و وەرنەگرتنی سزای شایشتە بە تاوانەکانیان.

لەماددەکانی (405) و (406)، لە یاسای سزادان عیراقی کە تایبەتن بە؛ تاوانی کوشتنی بەئەنقەستە (قتل العمد)، بەتایبەتی ماددەی(406) کە بارودۆخی توندکەرە( ضروف مشدد)، کە سزاکەی توندکراوە بۆ لە سێدارەدان (اعدام)، بەڵام بەھۆی وەستانی سزای لەسێدارەدان، لە عێڕاق و ھەرێمی کوردستان، ئەم سزاییە جێ بەجێ ناکرێت، لێرەش زەمینەی باشتر ڕەخسا بۆ بکوژان.

حکومەتی ھەرێم سەرەڕای زانینی ھەموو ئەم دۆخانە و ئاشنا بوون و ئاگادار بوون پێیان، بەڵام زەمینە خۆشکەری زیاتر بووە، نەک ڕێگر لەبەردم ھۆکارە دیارەکان، پێی وابووە ئەمانە بابەتی باش و کەرستەی باشن بۆ غافلاندن و مەشغول کردنی خەڵکی بۆ ئەوەی کێشەی بوجە و مووچە و کارەبا و ئاو رێگا و بان و قەیرانەکان و دەیانی دیکەی لەبیر بچێتەوە، بۆیە دەڵێن؛ بکوژەکان پیاوی خۆتانن، چوونکە زەمینە سازی کراوە نەک ڕێگری و سەپاندنی سزای توند.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟