وتار

مەسرور بارزانی بڕیارە مەترسیدارەکەی بە٣ دادوەرەکەی پارتی ئیمزاکرد

Wednesday, 05.05.2021, 02:12 PM



سەرچاوەیەكی تایبەت لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێی راگەیاندین دادگای تەمیزی هەرێم لەژێر فشاری پارتیی حوكمی گیراوانی بادینانی وەكو خۆی هێشتەوە، ئەمەش مەترسییەكی ئێجگار گەورەیە لەسەر پرسی ئازادیی لەكوردستان.
بەپێی زانیارییەكان سێ‌ لەكۆی پێنج دادوەری پارتی لەدادگای تەمیز (عەبدوڵلا شەرەفانی، موسلیح گەیلانیی، محەمەد مستەفا) ئیمزایان لەدژی گیراوانی بادینان كردووەو حوكمی دادگای هەولیریان دوپاتكردۆتەوە.
لێرەوە داوا لە كونسڵخانەو رێكخراوەكانی چاودێری مافی مرۆڤ و حزب و لایەنە كوردستانییەكان دەكەین خێرا بێنە وڵام و رێگری لەم كارەی پارتی بكەن، چونكە ئەم هەنگاوە مەترسیە بۆسەر ژیانی هەموو خەڵكی كوردستان و  ئازادیخوازان. قۆناغێكی نوێ‌ دەبێت بۆ بەیەكجاریی خنكاندنی ئازادیی لەكوردستان.
بۆ زانیاریی زیاتر دووان لەدادوەرانی دادگای تەمیز هەریەكە لە (شوان محێدین و كەمال ) ئیمزایان لەسەر ئەو بڕیارەی دادگای تەمیز نەكردووەو دژی سزادانی گیراوانی بادینان بوون.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟