هەواڵ

بڕیاری دادگای پێداچونەوەی سەر بە حکومەتە پۆلیسیەکەی مەسرور بارزانی بە سەر دەسگیراوانی بادینان

Thursday, 05.06.2021, 10:00 AM



دادگای پێداچونەوە بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێری بڵاوکردەوە و بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری سزادانی دەسگیراوانی بادینانی پەسەند کرد.
دەقی نوسراوی دادگای پێداچونەوەی هەرێم کە ٣ داوەری سەر بە پارتی لە کۆی ٥ داوەر  واژویان کردووە، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری سزادانی گیراوانی بادینانی پەسەند کرد بڵاودەکاتەوە.


بەگوێرەی نوسراوەکە هەشت ڕۆژ بەر لە ئێستا بڕیارەکە دەرچوە بەڵام ڕاگەیاندنی دواخراوە.
دادگای پێداچوونەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە “تاوانباران لە دانپێدانانەکانیان کشانەوە لەکاتی دانیشتنی دادگا بەڵام ئەمە گرنگ نیە چونکە پێشوتر لای دادوەری لێکۆڵینەوەی دانیان بەتاوانەکانیان ناوە و بەپێی مەودای کاتیش لێکۆڵینەوەی دادوەری لێکۆڵینەوە نزیکتر بووە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکانیان بۆیە ئەو دانپێدانانە بەهەند وەردەگیرێت”.
هەروەها وایان ڕاگەیاندووە کە  “بەگوێرەی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان تاوانباران هیچ ئەشکەنجە نەدراون و سکاڵایان لەسەر کەسیش نەبووە”.
هەر بەگوێرەی ناوەڕۆکی بڕیارەکە ئەو چالاک و ڕۆژنامەنوسانەی بادینان پارەیان لە کونسڵخانەی ئەمریکا و ئەڵمانیا وەرگرتوە بۆ کردەوەی ئاژاوە گێڕی، تا ئێستا ئەڵمانیا و ئەمریکا هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو تۆمەتانەی حیزبی دەسەڵات ڕانەگەیاندووە.


دەزگای تەڤدا پرێس لەو بڕیارە دەڕوانێت وەکو، بریاری داداگای تەمیزی وابەستە بە پارتی و مەسرور بارزانی و بنەماڵەی بارزانیەوە و وەکو تاوانەکانی تری پارتی درێژە پێدەری چەسپاندی حوکمی پۆلیسیە لە هەرێمی کوردستان.




ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟