TEVDA Press

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر بڕیاری دادگای پیاداچونەوە بە ناماقوڵ وەسف دەکات

| Thursday, 05.06.2021, 06:41 PM |



کۆنسولخانەی ئەڵمانیا لە تویتێکدا هەڵوێست بەرامبەر بڕیاری دادگای پیاداچونەوەی هەولیر دەخاتە ڕو لە تویتەکەیاندا دەڵێن:

" ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بەداخەوەیە بۆ ئەو بڕیارەی لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوە دەرچو دژ بە پێنج لە رۆژنامەنوسان و چالاکوانان دەرچووە. بڕیارەکە زەحمەتە بۆ پەسەندکردنی، هیچ بەڵگەیەکی رونی تێدا نییە کە شایانی سزادانی تاوان بێ. داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین دەستەڵاتی خۆی بەکاربێنێت و لێبوردنی گشتییان پێ ببەخشێت".

بڕیارەکە بە نائەقڵانی و نامەعقول لەقەلەمن دەدات و دەڵێ: "ئاڵوگۆڕی بیروڕای ئازادانەی رۆژنامەنوسان و چالاکوانان بەشێکە لە کاروباری رۆژانەی دیپلۆماسیی، و کاروباری کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیاش لە هەولێر. بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا زۆر ناماقوڵە ودژ بە گیانی دۆستایەتیی نزیک  و هاوڕێیانەمانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان."

تەڤدا پرێس