نارەزایی و داواکاری ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی سەبارەت بە زیندانیانی بادینان
| Thursday, 05.06.2021, 06:54 PM |
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی، سەبارەت بە بڕیاری دادگای پیاداچونەوەی هەولێر و سەپاندنی بڕیاری زیندانیکردنیان بە شەش ساڵ بە ستەمکارانە و زاڵم دەناسێنێت و داوای هەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارە ناڕەوایە و ئازادکردنی زیندانیانی داگایی نەکراوی بادینان دەکات. داگا و دەسەڵاتداران ئاگاداردەکاتەوە کە کاردانەوەیان دەبێت و یەکەم ڕۆژی جەژن دەکەن ڕۆژی خۆپێشاندان و چونە سەر شەقام
دەقی بەیاننامەکە
وەک هەمووان ئاگادارن دادگای تەمیز بڕیارێکی ستەمکارانەی دەرحەق بەدەستگیرکراوانی بادینان پەسەندکرد، خراپترین و زاڵمترینی کاربەدەستەکان لە کاتی نزیک بوونەوەی جەژن و بۆنەکان بڕیاری لێبوردن بۆ تاوانباران دەردەکەن، بەو بڕیارەیان بەرامبەر بە ژمارەیەک مرۆڤی بێتاوان ، دەسەڵاتداران سەلماندیان لە زاڵمترینی سیستەمی حکومڕانی سەرزەوی خراپترن،
بۆیە لەم ڕوانگەیەوە داوادەكەین
١ـ بڕیاری ستەمکارانەی دادگای تەمیز دەرحەق بە دەستگیراوانی بادینان هەڵبەوەشێتەوە و دەستگیرکراوان ئازاد بکرێن .
٢- داواکارین ئەو دەستگیرکراوانەی دادگایی نەکراون، لەگەڵ مامۆستا بەدەل بەرواری ،پێش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ئازاد بکرێن ئەگەر بە کەفالەتیش بێت بۆ ئەوەی جەژن لەناو ماڵ و منداڵیاندا بکەن .
لە کۆتاییدا ڕای دەگەیەنین
لە ئەگەری جێ بەجێ نەکردنی داواکارییەکانمان و ئازاد نەکردنی دەستگیرکراوان، ئێمەش یەکەم ڕۆژی جەژن کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان لەسەر شەقام دەبین .
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی
٦ /٥ / ٢٠٢١
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved