لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە لەسەر بڕیاری دادگای تەمیزی هەولێر دژی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان

Thursday, 05.06.2021, 07:49 PM


(دەقی بەیننامەکە بە کوردی، لە خوارەوە لینکی بەیاننامەکە بە ئەڵمانی لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاوە)



بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە لەسەر بڕیاری دادگای تەمیزی هەولێر دژی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان

ڕۆژی 06/05/2021

سەبارەت بە پشتڕاستکردنەوەی دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەولێر دژ بە  ڕۆژنامەنووسان شێروان شێروانی و ئەیاز کەرەم و گودهار زێباری و چالاکوانان شیڤان سەید و ئەروان عیسا محەمەد ، ئەمڕۆ 06/05 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند:

بڕیاری دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستانی عێراق دژ بە ڕۆژنامەنووسان شیروان شێروانی و ئەیاز کەرەم و گودهار زێباری و چالاکوانان شیڤان سەید و ئەروان عیسا محەمەد لە هەولێر بۆ ئێمە جێی داخە. پشتڕاستکردنەوەی بڕیاری دادگای یەکەم دژی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان بە سزای زیندانی شەش ساڵ لە لایەن دادگای تەمیزەوە استێعاب ناکرێت.

بەپێی چاودێرانی باوەڕپێکراو، ئەو ڕێکاریانەی لە دادگای یەکەمدا گیراونەتە بەر  کەموکورتییەکی گەورەوەی تیابووە، بۆ نمونە گیراوەکان بەگوێرەی پێویست پەیوەندیان نەبووە بە پارێزەرەکانیانەوە، نیگەرانی تایبەتی سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە لە ماوەی زیندانیکردنیاندا لە ژێر ئەشکەنجەدان و فشاردا دانیان بە تۆمەتەکاندا ناوە.
هەروەها هەردوو دادگاش لێکۆڵینەوەیان لەو دەنگۆیانە نەکردووە. بۆیە دەرکردنی بڕیارەکە خێرا لە دوای ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری ئاماژەیەکی نیگەرانیە سەبارەت بە دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین لە ناوچەکەدا.
ئێمە داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین کە دەسەڵاتی خۆی بۆ پێدانی لێبوردنی گشتی بەکاربهێنێت.

Auswärtiges Amt zur Entscheidung des Kassationsgerichts in Erbil gegen Journalisten und Aktivisten - Auswärtiges Amt (auswaertiges-amt.de)


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟