TEVDA Press

كەنەداش هاتە ڕیزی وڵاتانی نیگەران و ناڕازی بەرامبەر سزادانی چاڵاکەوەانانی بادینان .

| Saturday, 05.08.2021, 01:57 PM |


باڵیۆزخانەی كەنەدا لە عێراق، وەکو کاردانەوە و هەڵوێستیان بەرامبەر سزادانی پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوان لە هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆی پێشانداوە و لە تویتێكدا رایگەیاندوە"کەنەدا زۆر نیگەرانە لە سزادانى ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان لە هەرێمی کوردستان."

سەبارەت بە راگەیاندنئ ئازاد و رای ئازاد دەڵێت "راگەیاندنى ئازاد و سەربەخۆ بناغەی دیموکراسییە. ڕاگەیاندنکاران و بیروڕای جیاواز وەکو ئۆکسجین گرنگن بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و هۆشیار و گشتگیر."

کاردانەوەی باڵوێزخانەی کەنەدا بەدوای نارەزاییەکانی ئەڵمانیا و ئەمەریکا هاتووە و چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە ددەزگا دەوڵەتانی دیموکراسی، بەردەوام بن لە ناريزایی دەربڕین بەرامبەر بە پێشێلکاریەکانی دەسەڵاتی کوردی لە هەرێمی کوردستان لە ژێر پاساوی پاراستنی ئارامی و لە کوردستان و ڕێگری لە کاری توندوتیژی.

تەڤدا پرێس