بەیاننامەی ناڕەزایی کونسوڵخانەی فەرەنسا سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای پیاداچونەوەی هەولێر
| Sunday, 05.09.2021, 10:06 AM |
كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر بە زمانی کوردی بەیاننامەیەك سەبارەت بە کەیسی زیندانیانی بادینان ڕادەگەیەنێت وبه نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هەولێر
لە بەیاننامەکەیاندا دەڵێن: "به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته بڕیاری پێداچوونه‌وه‌ی دۆسیه‌ی پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاكوانه‌كه‌ی بادینان".
"كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا ئه‌وه به‌بیر ده‌هێنێته‌وه كه ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی به‌گه‌لی كوردستانه‌وه گرێمان ده‌دات و ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌های هاوبه‌ش و پرنسیپی هاوپه‌ش پێكراو دمهزراون له‌نێویشیاندا ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی راده‌ربڕین و خۆپیشاندان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تییان هه‌یه".
سەبارەت بە پەیوەندی هەندێك لە زیندانیەکان بە کونسوڵخانەی وڵاتان : "كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا نیگه‌رانی ئاشكرای خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تۆمه‌تباركردنی په‌یوه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ری و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان و كونسوڵخانه‌كانی كراوه له‌ناو هه‌رێمی كوردستان".
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved