TEVDA Press

پارێزەر بەشدار حەسەن وەڵامی پارێزەرێکی لــقی دووی پــارتی لەبارەی کــۆمــەڵێک تــۆمەت لەسەر دەستـگیرکـراوانی بـادینان دەداتەوە

| Tuesday, 05.11.2021, 06:35 PM |



پارێزەر بەشدار حەسەن وەڵامی پارێزەرێکی لــقی دووی پــارتی لەبارەی کــۆمــەڵێک تــۆمەت لەسەر دەستـگیرکـراوانی بـادینان
"ئێمەش تەحەدات دەکەین"
بۆ برا و هاوپیشەی بەڕێزمان پارێزەر غازی زەنگەنە کادیری نوسینگەی ڕێکخستنی پارێزەران و مافپەروەرانی لقی دوی پاتی دیموکراتی کوردستان  .
بەڕێزت پارێزەری هیچکام لەو سزادراوانە نیت!؟  
ھیچ پەیوەندیت بەدەعواکەوە نیە چونکە وەکیلی ھیچکام لە لایەنەکانی تری دەعواکەش نیت ! لام سەیرە بۆ کەسێکی غەیرە چۆن رێگا بەخۆيان دەدەن شتێک بلێن کە پەیوەندی بە ئەوانەوە نیەو ئاگاشیان لێ نیە!!؟
لە بەرنامەکەتان ئەمشەو لەگەڵ ڕەنج لە کەناڵی ڕوداو زۆر بە دڵنیاییەوە و تەحەداشت کرد کە گوایا لە قۆناغی لێکۆڵینەوە لە سزادراوانی بادینان ئێمە وەک پارێزەر حزورمان هەبوە لەکاتی تحقیق کردن و واژۆی ئێمە لەسەر ئیفادەکاندا هەیە من لام سەیرە چۆن ئاوها بە سیقەوە باسی ئەو بابەتە دەکەی !!؟ بەڕێزەکەم بۆ جەنابت و تەواوی ڕای گشتیش ڕای دەگەیەنم منیش تەحەدا دەکەم کە ئێمە لە قۆناغی لێکۆڵینەوە جگە لەوەی حزورمان نەبوە تەنانەت بۆ یەک چرکەش ڕێگامان پێ نه دراوه سزادراوانی بادینان ببینیین  ، گلەییەکیش بۆ ڕوداو و بەڕێز مامۆستا ڕنج لەپیناو راگرتنی هاوسەنگی دەبوایە میوانداری یەکێک لە ئەندامانی تیمی پاریزەرانی بکرادیە !؟
لەگەڵ دوبارە ڕێزم
تیمی پارێزەرانی سزادراو و راگیراوانی بادینان
تەڤدا پرێس