TEVDA Press

فاینانشڵ تایمز:حکومەتی هەرێم لەژێــر حــوکمڕانیی دوو بنەماڵەدا بەرەو تاکڕەویی دەڕوات

| Tuesday, 05.11.2021, 06:39 PM |



کەمال چۆمانی

ڕاپۆرتێکی  Financial Times فاینانشڵ تایمز، باس لەوە دەکات چۆن حکومەتی هەرێم لەژێر حوکمڕانیی دو بنەماڵەدا بەرەو تاکڕەویی دەڕوات، بێگومان باسی سەرەکیی بەناهەق حوکمدانی ڕۆژنامەنوس و چالاکانوانانی بادینانە.
قوباد تاڵەبانی پێیوایە بە هەڵبژاردن هاتونەتە سەر حوکم، بنەماڵەکانیان تەنها رێییان بۆ خۆشکردون.
بە مەسعود بارزانی و قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و لاهوڕ تاڵەبانی و بافێڵ تاڵەبانی هێندەی گەنجێکی سەیدسادق یا هەڵەبجە یا زاخۆ و ئامێدیی، ئەگەر لەسەر بنەمای مێریتۆکراسیی بێ، واتا کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو لەسەر بنەمای لێهاتویی و بڕوانامە و ئەزمون و دڵسۆزیی و دەستپاکیی و وردیی و کار-رێکوپێکیی بێ، شایانی هیچ پۆستێک لەوانە نین کە بردویانە. ئەگەر مەسەلەش هەڵبژاردن بێ، هەر عەیبە باسی هەڵبژاردن بکرێ کە هەمومان دەزانین هەڵبژاردن نە پاکە و نە ئازادیشە لە کوردستان.