فەرماندەی لیوایەکی تری ڕژێمەکەی بەعس لە هەولێر بە کۆرۆنا مرد
| Wednesday, 05.12.2021, 11:01 AM |
لیوا عەبدولستار کازم ئەلعکیدی (اللواء عبدالستار کاظم العکیدی) لە دایکبوی ساڵی 1947 ، یەکێك لە ئەفسەرانی تاوانباری ڕژێمەکەتی سەدام حسێن ڕۆژی دوشەمە بەرواری 10.05.2021 لە شاری هەولێر بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی کرد. ڕۆژانە هەواڵی کۆنە بەعسیە تاوانبارەکان دەبیسترێت کە نیشتەجێی شاری هەولێرن و لە ژێر سایەی دەسدەڵاتی بنەماڵەیی حیزبی بەعسدا پارێزراون تاکو ئەو ڕۆژەی بە مردنی ئاسایی کۆتایی بە ژیانیان دێت. شایانی باسە سکرتێری حیزبی بەعسی دوای دەسەڵاتی ڕژێم مانگێ لەوە و بەر لە هەولێر مرد. تاکو ئێستا کەسانی نزیك لە بنەماڵەی سەدام حسێن و کوڕانی تاوانبار عەلی حەسەن مەجید نیشتەجێی هەولێرن و لە لایەن سەرانی بنەماڵەی بارزانیەوە پارێزراون و لە ژیان و گوزەرانێکی باش و بێکێشەدان.
مەخابن هەولێر بۆتە شاری بەعسیە تاوانبارە کۆن و نوێکان.
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved