TEVDA Press

بەڕێوەبەی یۆنامی سەردانی تیمی پارەێزەرانی دەسگیرکراوانی بادینانی کرد.

| Wednesday, 05.12.2021, 11:17 AM |



ئەندامی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان، بەشدار حەسەن  لە ئەکاونتی فەرمی خۆیدا هەواڵی سەردانی بەڕێوەبەی ئۆفیسی مافی مرۆڤی یۆنامی لە عیراق  ڕاگەیاند.

دەقی هەواڵەکە؛
ئەمڕۆ ۱۲/٥/۲٠۲۱ لەسەر داوایێکی بەپەلەی یۆنامی هەر ئەمڕۆ تیمی پارێزەران کۆبونەوەیەکمان لەگەڵیان ئەنجامدا
NOEL KUTUTWA نوئيل كوتوتوا بەڕێوەبەی ئۆفیسی مافی مرۆڤی یۆنامی لە عیراق
سەردانی ئۆفیسی پارێزەرانی کرد و بە پەلە داوای بینینی ئێمەیان کرد و لەکۆبونەوەیەک کە یەک کاتژمێری خایاند باسمان لە چەند خاڵێکی گرینگ کرد سەبارەت بە سزادراوانی بادینان و بڕیاەکەی دادگای پێداچونەوە (تمیز) و هەروەها دوا تانە ( تصحیح قرار تمیزی ) هۆکاری ڕێگە نەدانی پارێزەران بۆ بینینی سزادراوان و چەند خاڵێکی تر

تەڤدا پرێس