TEVDA Press

بەوێنە.. چەند ناوچەیەکی هەرێم بۆپشتیوانی کردنی سزادراوانی بادینان گردبوونەوە ئەنجامدرا

| Thursday, 05.13.2021, 03:33 PM |


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران لە ڕانیە

و کۆیە و سلێمانی و کەلار گردبوونەوە.


لە گردبوونەوەکانیاندا ئاماژەیان بەوەدا، سزادراوان بەهۆی داواکردنی موچە

و مافی هاوڵاتیان سزادراون و لەبەرئەوە بەبێ ئەوان جەژن ناکەن.

هاوکات، لەکەلاریش دژی بڕیاری سزادانی رۆژنامەوانان و چالاکوانانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچونەوەی هەرێم بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا..

ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی حەوت مانگە چەند رۆژنامەنوس و چالاکوانێکی مەدەنی

لە بادینان دەستبەسەرکراون، لە ١٦ی مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا لە دادگای تاوانەکانی

هەولێر دادگایی کردنی پێنج لەوان بەڕێوەچوو و تیایدا دادگا بڕیاری سزای

شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ هەریەک لەوان دەرکرد


تەڤدا پرێس