لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

لە دوای ھەولێر، بادینانیش لە دەست چوو.!

Friday, 05.14.2021, 02:37 PM



لە زانستی سیاسیدا؛ گرنگترین و سەرەکیترین وانە بۆ سیاسیەکان؛ مێژووی سیاسیە تا بتوانن لە دوێنێ و ئێستا بکۆڵنەوە بۆ ئەوەی بەیانی تووشی شکست نەبن. ھەموو ئەو سیاسیانەی پەیڕەوی وانەکانی مێژووی سیاسی دەکەن، بە ئەنجام باشترین دەستکەوتیان دەبێت بە پێچەوانەوەش گەورەترین شکست دەخۆن، وەک ئەو دۆخەی ئێستا مەسروور بارزانی تێیدایە، کە دوژمن ئیرەییی بە ژیانی سیاسی نابات.

پێش ساڵی 2010 ئازادی رادەربڕین لە ھەولێر بەڕاددەیەک کپ کرابوو کە ئەستەم بوو بتوانیت بە ئاشکرا رەخنەیەک بگری.

ئێمە کۆمەڵێک گەنج بووین ھەموومان بە ماسک و ناوی فەیک دەردەدڵی خۆمان لە سایتی کوردستان پۆست دەکرد. ئەوکات وەک ئێستا سۆشیال میدیا فراوان نەبوو، ھەولێر بە شێوەیەک داخرابوو لە ئێستای بادینان دەچوو، مەسروور بارزانی کە ئێستا سەرۆکی حکومەتە؛ ئەوکات تازە جڵەوی پاراستنی گرتبووە دەست، ھەموو کوچە و کۆڵان و چایخانەیەکی لە رەخنەگر و رۆژنامەنووسانی ئەو شارەی کردبوو بە سیخوڕ.

دوای تیرۆرکردنی شەھید(سەردەشت عوسمان)، ھەولێر بە شێوەیەک گۆڕا کە هەرگیز بنەماڵەی بارزانی لەو بڕوایەدا نەبوون ئەو ھەزاران گەنجە بە ئاشکرا و بەناوی خۆیان بێنەگۆ و رەخنە بگرن. تیرۆرکردنی سەردەشت بۆ ئەوە بوو ئەو چەند دەنگە بوێرەی لەو شارە ھەیە نەمێنێت، بەڵام دۆخەکە بە تەواوی بەرەواژی بووەوە ھەموو سەرانی ئەو حزبەی تووشی شۆک کرد.

مەسروور بارزانی ھەر پۆستێکی نوێ وەربگرێت، کەتنێک دەکات.

دۆخەکە بە بەرژەوەندی خەڵکی چەوساوەی زۆنی زەرد تەواو دەبێت، بوونی بە سەرۆکی حکومەت و بڕیاری دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینان بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە بوو بە خەڵاتێکی گەورە. ئێستا مەسروور بارزانی تەواو ھەست بە هەڵەی خۆی دەکات، ھەرچی بکات تازە بێ سوودە چونکە ئەو دۆخەی ئێمە 11 ساڵ پێش ئێستا تێدابووین و دواتر بەھۆی تیرۆرکردنی سەردەشت رزگارمان بوو کە ئێستا سەردەشت عوسمان بۆ ئێمە بوو بە خۆری ئازادی، ئێستا بۆ خەڵکی چەوساوەی بادینانیش ھەمان دۆخە، پێش دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنووسانە دەنگە دلێرەکانی بادینان بە پەنجەی دەست دەژمێردران بەڵام دوای ئەو دۆخەی ئێستا ھەیە زۆر لە هەولێریش فراوانتر دەبێت. ئەمەش شکستە بۆ ئەو بنەماڵەیە كە ھەمیشە دژی دەنگی ئازاد و رەخنەگران بوونە، بۆیە تازە دۆخەکە لەدەست چووە، ھەرچی بکەن بێ سوودە و بادینانیش وەک ھەولێر لە دەستیان چوو و ئیتر رزگاریان دەبێت و ئەوانیش دەبن بە ئەو پێنج رۆژنامەنووسەد دەبن بە ئەستێرەی دەنگی ئازادی خوازان، ھەموومان دەبیبین دواتر ھەزاران گەنجی ئازادیخواز لەو دەڤەرە دروست دەبێت و رەخنەی خۆیان دەگرن، ھیوادارین مەسروور بارزانی ھەر بەو شێوەیە بڕیاربدات و سوپاسی راوێژکارەکانیشی دەکەین کە ئەرکی ئێمە کەم دەکەنەوە و بە ناوخۆ و جیھانی دەرەوە دەڵێن: ببینن ئێمە چەندە دژی دەنگی ئازاد و رەخنەگرانین.






ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟