لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

87 دادوەر نەخشه ريگاى چاكسازی له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى رادەگەیەنن

Monday, 05.17.2021, 03:25 PM


بۆ بەڕێزان :
ئەنجومەنى دادوەرى هەرێمى كوردستان .
پەرلەمانى هەرێمى كوردستان
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
حكومەتى هەرێمى كوردستان
( نەخشه ريگاى چاكسازى و پەرەپێدان وبه هێزكردن له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى )
     ئێمه كۆمه‌ڵێك لەدادوه‌ران وداواكارانى گشتى هه‌رێم كه ناومان لەپاشكۆى ئه‌م نەخشە رێگایە هاتووه و لەسۆنگه‌ى هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیاریه‌تى سه‌ر شانمان و پاڵپشتیمان بۆ پاراستنى شكۆ و پێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له نێو هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كەی هەرێم ئه‌و پێشنیار  و ڕێگەچارانه‌ى خواره‌وه ده‌خه‌ینه بەردەستى بەرێزتان بە مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی لە دەسەلاتی دادوەری بە پێ ی تایبەتمەندی و پێگە و رۆڵی هەریەک لە سێ دەسەلاتەکەی هەرێم:-
1- بۆ ئه‌وه‌ى سنورى ده‌سه‌ڵاتى هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه ڕوون بێت ویاسا سه‌روه‌ر بێت پێویسته له خوولى په‌رله‌مانى ئێستا ( خوولی پێنجەم) پرۆسەی ئاماده كردنى ده‌ستوور وئه‌نجام دانى ڕاپرسى  لە لایەن هاولاتییانەوە تەواو بكرێت و ئه‌نجام بدرێت تا وەک هەرێم ببین بە خاوەن دەستوری تایبەتی خۆمان وە ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و كار و ئەرک و پێكهاتەی دادگاى ده‌ستوورى به ڕوونى دیارى بكرێت و هه‌ر چ بنه‌مایه‌كى ده‌ستوورى پێویست هەبێت بۆ دەستەبەركردنى دەسەڵاتێکى دادوەرى سەربەخۆ وبەهێز ئه‌وا پێویستە جێگیر بكرێت لەنێو ده‌ستوورى هه‌رێم .
2-  پێویستە یاساى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری ژماره ٢٣ ى سالى ٢٠٠٧ هه‌موار بكرێته‌وه به‌و ئاڕاستەیه‌ى كه سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى پێگەی وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵات و هاوشێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان وده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێ كردن بپارێزرێت وده‌ستكارى په‌یكه‌رى ئه‌نجومه‌ن بكرێت وچه‌ند به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كى گشتى بەپێی پسپۆڕى وپێویستى دابمەزرێت وه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى دیوانى ئه‌نجومه‌ن وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى بودجه وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى په‌یوه‌ندیه‌كان ڕاگه‌یاندن وبەڕێوبەرايەتى گشتى لێکۆڵينەوەکان وە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان ، وهه‌روه‌ها چەندین بڕگه‌ى تر لە یاساکە كه پێویستى به گۆڕانكاری هه‌یه وده‌كرێت لیژنەیەكی تایبه‌تمه‌ندى بۆ پێكبهێنرێت .
3-   ئاماده‌كردنى ڕه‌شنووسى یاساى سه‌رپه‌رشتیارى دادوه‌رى لە لایەن ئەنجومەنی دادوەری و ڕه‌وانه كردنى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان به مه‌به‌ستى ده‌رچواندنى بۆ ئه‌وه‌ى باشتر كارى دادوه‌ران ودادگاكان به‌دوادچوونى بۆ بكرێت وئه‌ندامیه‌تى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریش ته‌واو بكرێت به ئه‌ندام بوونى سه‌رۆكى سه‌رپه‌رشتیارى دادوه‌رى ولەهه‌مان كاتدا لەیاساى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئه‌وه بچه‌سپێندریت كه پێويسته سەرۆکی سەرپەرشتیاری دادوەری ببێته جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى نەک تەنها ئەندامی ئەنجومەن بێت.
4-  پێویستە ده‌زگاى داواكارى گشتى یاسایه‌كى تۆكمه‌ى باشى بۆ ده‌ربچوێندرێت وسه‌ربه‌خۆیى دارایى وكارگێڕى ئەم دەزگا دادوەریە فه‌راهه‌م بكرێت به سوود وه‌رگرتن له یاساى ژماره ١٥٩ ى سالى ١٩٧٩ ویاساى ٤٩ ى سالى ٢٠١٧ ى فیدرالى وپێويسته وه‌ك چۆن له ماده ٨٩ ى دەستورى فیدرالى پێناسه‌ى كراوه ئاوا مامه‌له‌ى له‌گه‌ل بكرێت وه‌ك پێكهاته‌یه‌ك له پێكهاته‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ، وله یاساى ده‌سه‌لاتى دادوه‌رى ئه‌وه بچه‌سپێندرێت كه سه‌رۆكى داواكارى گشتى ببێته جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى نەک تەنها ئەندامی ئەنجومەن بێت.  
5- سیسته‌مى لێكۆڵینه‌وه گۆڕانكارى به‌سه‌ردا بكرێت وناكرێت له ساڵى ٢٠٢١ بژین وبەهه‌مان سیسته‌مى لێكوڵینه‌وه‌ى ساڵانى حه‌فتاو وهه‌شتاكان لێكۆڵینه‌وه لەتاوانه‌كان ئەنجام بدرێت پێویستە لێكۆڵینه‌وه ته‌نها لەلایه‌ن دادوه‌رانى لێكۆڵینه‌وه لێكۆلەرانی دادوه‌رى ئه‌نجام بدرێت وداواكارانى گشتى چاودێری رێكاره‌كان بن بەده‌سه‌لاتى چاودێری زیاتر لەئێستاوه و تایبه‌تمه‌ندى لەكارى دادگاكانى لێكۆڵینه‌وه بەپێی جۆرى تاوانه‌كان ڕه‌چاو بكرێت لەته‌واوى سنوورى دادگاكانى تێهه‌لچوونه‌وه لە هەرێم وفه‌رمانگه‌كانى لێكۆله‌رى دادوه‌رى بكرێن به نووسینگه‌كانى لێكۆلینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى ( مكاتب التحقيق الإبتدائي ) وله لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌رپه‌رشتى بكرێن و  ووتە و گوفتارى لايەنەكانى كێشه تەنها يەك جار وەربگيرێت وله تاوانەکانى جنايات بەناوى خودى دادوەرى لێکۆڵينەوه وەربگيرێت له لايەن لێکۆڵەرى دادوەرى وله تاوانەكانى كەتن (جنحة) ش بەناوى لێکۆڵەرانى دادوەرى وەربگيرێت وبه هيچ شێوەیەك ئيفادات له لەلايەن پۆليس وئاسايش وەرنەگيرێت مەگەر تەنها له حاڵەتى زەرورەتى زۆر پێویست .
6-  بۆ پێشه‌وچوونى كارى دادگاكان وچه‌سپاندنى سه‌روه‌رى یاسا لەهەرێم پێویست ده‌كات پلانێكى ستراتيجى تۆكمه‌ى ١٠ ساڵى بەهاوكارى ئاژانس ورێكخراوه نێوده‌ڵەتیه‌كان ئاماده بكرێت لە لایەن ئەنجومەنی دادوەری هەرێم وبەهه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل حكومه‌ت وپه‌رله‌مانى كوردستان .
7-  بۆ زامن كردنى زیاترى سه‌ربه‌خۆ بوونى ده‌سه‌لاتى دادوه‌رى پێویست ده‌كات ئەم دەسەلاتە بودجه‌ى تایبه‌ت به خۆى هه‌بێت وبه‌شێكى راسته‌وخۆ له باره‌ى رسومات وغه‌راماتى سزایى دابین بكرێت وبودجه‌ى ئاماده كراو لەلایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى بودجه‌ى ئه‌نجومه‌نی (پێشنیارکراو) ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه بكرێت بۆ په‌رله‌مان به مه‌به‌ستى په‌سند كردنى ونابێت ڕێگه بدرێت ده‌سه‌ڵاتى جێ به جێ كردن ده‌ستوه‌ربدات له مووچه و وبودجه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى وله نێویشیان مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌سه‌لاتى دادوه‌رى ودادوه‌ران ودادوەرانی داواكارانى گشتى .
8-  داواكارين په‌یمانگه‌ى دادوه‌رى لەهه‌رێم له وه‌زاره‌تى داد جیا بكرێته‌وه وبخرێته سه‌ر ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى وه‌ك ئه‌و هه‌نگاوه‌ى له به‌غدا لە سالی ٢٠١٧ ئه‌نجام درا وئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستى زیاتر فه‌راهه‌م كردنى سه‌ربه‌خۆ بوونى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و کەم کردنەوەی قورسایی دارایی لەسەر وەزارەتی داد.
9-  به مه‌به‌ستى كۆنترۆڵ كردن وڕێگه گرتن له قاچاغچیه‌تى له ده‌روازه سنووریه‌كان پێویسته گرینگى تایبه‌ت بدرێت به دادگاكانى گومرگى له پارێزگاكانى هه‌رێم به دابین كردنى شوێنى گونجاو ودادوه‌ر ولێكوله‌رى به توانا و پێشخستنی شێوازه‌كانى لێكۆڵینه‌وه وباشتر وایه ئەم دادگایانە له نێو ده‌روازه سنووریه‌كان بكرێنه‌وه یاخود یەکە كارگێریه نزیكه‌كان .
10-  پێويسته بەرێوبەرايەتى پۆليسى دادوەرى دابمەزرێت لەڕێگەى وەزارەتى ناوخۆ ولەسەر ئاستى هەر چوار پارێزگاكانى هەرێم بەمەبەستى جێ به جێ كردنى بڕیارەكانی دادگاکان .
11- هیچ یاسایەک نابێت دەرچێت لە پەرلەمان کە پەیوەندی هەبێت بە دادوەران و داواکارانی گشتی و دەسەڵاتی دادوەری و دەزگا دادییەکان بەبێ راوێژ کردن و ڕەزامەندی دەسەڵاتی دادوەری و وەزارەتی داد بە پێ ی تایبەتمەندیان.
12-  لەبەر ئەوەى سەرچاوەی هەر سێ دەسەڵاتەكه گەل وخەڵکه بۆیە پێویستە دەسەڵاتى دادوەرى هاو شێوەى هەردوو دەسەڵاتەکەى تر لەپڕۆسەى ديموكراسى وئاڵوگۆری كردنى پۆستى باڵاى ئەم دەسەڵاته  به دوور نەبێت  وە بۆئەوەی وەک دەسەڵات پیادەی كارەكانى خۆى بكات داواكارين پۆستەكانى سەرۆكى ئەنجومەنى دادوەرى وسەرۆكى دادگاكانى تێهەڵچونەوە وسەرۆکى داواكارى گشتى وسەرۆکى سەرپەرشتيارى دادوەرى به بەپێی سیستەمێکى تايبەتی هەڵبژاردن يەکلايى بكرێتەوه وديارى بكرێت وتەنها بۆ دوو خوولى لەدواى يەك بێت وئەم گۆڕانكاريەش بەدەقێكى دەستورى و ياسايى لەدەستورى هەرێم وياساى دەسەڵاتی دادوەرى هەرێم بچەسپێندرێت.
13- پێويسته جياواز له ياساى دەسەڵاتى دادوەرى ژماره٢٣ ى سالى ٢٠٠٧ ياسايەکی تايبەتمەند دەرچوێندرێت به ناوى ياساى خزمەتى دادوەرى ( قانون الخدمة القضائية ) وچارەسەری تەواوى كێشەكانى خزمەتی دادوەری و یاسایی  وهەژماركردنیان چارە بكات و ڕێگر بێت له درێژکردنەوەى خزمەتى دادوەرى به شێوەیەکى نا ياسايى .
14- پێويسته له دەرفەتێكى نزيك وبه سوود وەرگرتن له ياسا وڕێسا وپەیماننامه نێودەوڵتی و وولاتانى پێشكەوتوو بنەماى رەفتارى دادوەرى ( مدونة السلوك القضائي ) دەربچوێنرێت وتەواوى دادوەران وداواكارانى گشتى پێوەی پابەند بکرێن.
تێبینی:-
هیچ مەبەستێک لە پێشکەشکردنی ئەم نەخشەرێگایە بوونی نیە جگە لە پاراستن و بەهێزکردنی پێگەی دەسەلاتی دادوەری لە هەرێم.
ناوی دادوەران و دادوەرانی داواکاری گشتی ئەوانەی واژوویان کردووە لەسەر ئەم نەخشە رێگایە:-
1- حاكم ابراهيم عبدالله محمود
2- حاكم اسماعيل رحمن
3- حاكم ئاراز حمه علي فيض الله
4- حاكم ئالان احمد
5- حاكم ئاورنگ دلشاد
6- حاكم بختيار  علي حمه امين
7- حاكم بختيار محمد علي عارف
8- حاكم بدرالدين كريم بەرزنجى
9- حاكم بورهان احمد محمود
10- حاكم بەهجەت حسن صالح
11- حاكم بێخال محمد مصطفى
12- حاکم پشتیوان هاشم ابراهیم
13- حاكم پەخشان عبدالفتاح حمە
14- حاکم پەروین حەمە سعید نور محمد
15- حاكم توفيق نامق رضا
16- حاکم تۆفیق محی الدین محمد
17- حاكم جاسم محمد بابا
18- حاكم جاسم محمد رضا
19- حاكم چيمەن عمر
20- حاكم حبيب حميد علي
21- حاكم حسن احمد عباس
22- حاكم حسين احمد
23- حاكم حيدر محمود محمد
24- حاكم دانا بكر رسول
25- حاكم دانا كريم محمد
26- حاكم دانا محمود حمه صالح
27- حاكم دلێر نريمان سوبحان
28- حاكم ديندار نعمان
29- حاكم رزگار علي قادر  
30- حاكم رزگار محمدامين
31- حاكم روخسار قادر عبدالله  
32- حاكم روناك نورى ڕؤستەم
33- حاكم رەوەند معصوم
34- حاكم زاهدە محمد رضا
35- حاكم سالار محمد رشيد
36- حاكم سامى سليمان فةقى
37- حاكم سامي حميد سمين
38- حاكم ستار سمايل
39- حاكم سردار قادر كاوانی
40- حاكم سرود طاهر عبداللە
41- حاكم سليمان مينه ابراهيم
42- حاكم سۆزان شريف
43- حاكم سيروان خضر مصطفى
44- حاكم شكر قادر حمدامين
45- حاكم شلێر جزاء محمد
46- حاكم شوان خوا كرم
47- حاكم شۆخان عباس عثمان
48- حاکم شێروان ابراهیم بیرداود
49- حاكم شەونم حميد سعيد
50- حاكم صباح احمد نادر
51- حاكم صلاح الدين لطيف
52- حاكم صلاح محمد فرج
53- حاكم طالب مجيد
54- حاكم عبدالباسط مسعود گەردى
55- حاكم عبدالرحمن خضر  
56- حاكم عبدالعزيز احمد عزيز
57- حاكم  عبدالخالق حمە سعید عبدالله.
58- حاكم عبدالكريم حيدر / خانەنشين.
59- حاكم عبداللە عبدالرزاق عبداللە
60- حاكم علي مهدي
61- حاكم د. فرهاد حاتم حسین
62- حاكم فائق حمه قادر يوسف
63- حاكم فريق حمه صالح عبدالله
64- حاكم ڤینۆس بکر حمە علی
65- حاكم ڤيان شيخ نجم
66- حاکم کامران حمد أمین وەستا
67- حاكم كريم حامد
68- حاكم گۆران عبدالخالق بەرزنجى
69- حاكم گۆران فرج محمد صالح
70- حاكم لقمان صديق خۆشناو
71- حاكم محمد شفيق
72- حاكم د. محمد علي ريكانى
73- حاكم محمد جمال سام ئاغا
74- حاكم مراد  محمد علي
75- حاكم ميهرەبان احمد حسن
76- حاکم محمد فائق سلێمان
77- حاکم محمود محمد یوسف
78- حاكم مهدي رشيد فرج
79- حاكم هادي عبدالرحمن
80- حاكم هيمن محمد حسن
81- حاكم هيوا فاريق دزەيى
82- حاكم د. نرمين ابو بكر محمد
83- حاکم ناطق شمس الدین
84- حاكم نسيم عمر رحمان
85- حاكم نزار حسن جاف
86- حاکم یونس رمضان محمود
87- حاكم يونس عثمان

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟