هەواڵ

پێشمەرگەکانی پارتی لەلایەن حزبەکەیانەوە ڕێگەیان پێنادرێت کوێستانەکان بکەن!

Tuesday, 05.18.2021, 04:49 PM



لەدەڤەری برادۆست کەم ماڵ هەن پێشمەرگەیان نەبێت، زۆرترین پێشمەرگەش سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن، خەڵکی ئەو ناوچەیە زیاتر بە ئاژەڵداری و  هەنگەوانی و ... خەریکن، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ساڵێک لەمانگی پێنج و شەش لەگەرمیانەوە کۆچ دەکەن بۆ کوێستانەکان( کێلەشین ـ بەربزین ـ خواکورک ـ شەکیو ـ سنین ـ خنێرە و ڵۆڵان) بەدیاریکراویش ئەم ساڵ بەنزبەت ئەوەی وشکەساڵییە لەهەموو ساڵێک زیاتر پێویستیان بە کوێستانکردنە، گەرچی پێشمەرگەکانی پارتی ئەو ساڵ لەلایەن حزبەکەیانەوە ئاگادارکراونەتەوە: کە نابێت بەهیچ شێوەیێک بچن بۆ کوێستانەکان و ئەوەی ڕوو بکاتە ئەو شوێنانە فەسل دەکرێت!
پێشمەرگەکان نیگەرانن بەو بڕیارە و دەڵێن: مەگەر ئاژەڵەکانمان حەراج کەین و بیانفرۆشین، ئەینا لەم وشکەساڵیە چۆن ئەکرێت نەچین بۆ شوێنێک لەمەسلەحەتی خۆمان و ئاژەڵەکانماندا بێت.
ئەوڕۆ کۆبوونەوەیێکیتر بەسەرپەرشتی فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگۆرد لیوا بەهرام عەریف یاسین  و کاکەمین نەجار بە پێشمەرگەکان کراوەو دوا بڕیار دراوە کە نابێت بەهیچ مەرجێک بچن بۆ کوێستانەکان، پاساویش ئەوەیە: نەوەک شەڕ دروست بێت و هێزەکانی پەکەکە ئەوان لەوێ بە دیل بگرن!
هەردوای ئەو کۆبوونەوەیە ئەم ئێوارە لیوا بەهرام لەکەناڵی ڕووداو ڕایەگاند لە بۆڵێی دەڤەری برادۆست پەکەکە تەقەی لەهێزەکانیان کردووەو ڕایگەیاند ئێمە وەڵاممان هەبووەو لەداهاتووشدا چیتر ئەمە قبوڵناکەین و شەڕیان دەوێ شەڕ دەکەین.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟