وێنەگرێکی مەسعود بارزانی کراوەتە بەرێوبەری کەناڵی ئاسمانی کوردستان تی ڤی.
| Tuesday, 05.18.2021, 04:51 PM |
نینۆس نەمروود ، ووێنەگرێکی مەسعود بارزانیە و کەسێکی باوەرپێکراویەتی و لە زۆربەی گەشتەکانیدا هاوڕای بووە. ئەگەرچی تاکو ئەمدواییە هەرگیز هیچ بەرپرسیاریەکی حیزبی یان فەرمانبەری نەبووە بەڵام بۆتە چێگەی پرسیار و سەرسوڕمان کە ئایا بۆچی لەپڕێکدا، لەنێو دەیان بەرپرسی راگەیاندنی پارتی و کەسانی پسپۆر لەو بوارەدا مەسعود بارزانی دوای دەرکردنی بارز برای نێچیر بارزانی و کاروان ئاکرەیی، ناوبراوی کردۆتە بەرێوبەری کەناڵی ئاسمانی کوردستان تی ڤی. هەروەها شایانی باسە مەسعود بەڕیوبەرایەتی گەشتو گوزاری مەسیفی لەساڵی ٢٠١٠ لەسەر ناوبراو تاپۆکردوە کەلەنێو سەنتەری مەسیفدایە، جگە لەوەی ٣ پارجە زەوی تری پێبەخشیوە لەهەولێر و عەنکاوە و دهۆک.
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved