TEVDA Press

وێنەگرێکی مەسعود بارزانی کراوەتە بەرێوبەری کەناڵی ئاسمانی کوردستان تی ڤی.

| Tuesday, 05.18.2021, 04:51 PM |



نینۆس نەمروود ،  ووێنەگرێکی مەسعود بارزانیە و کەسێکی باوەرپێکراویەتی و لە زۆربەی گەشتەکانیدا هاوڕای بووە. ئەگەرچی تاکو ئەمدواییە هەرگیز هیچ بەرپرسیاریەکی حیزبی یان فەرمانبەری نەبووە بەڵام بۆتە چێگەی پرسیار و سەرسوڕمان کە ئایا بۆچی  لەپڕێکدا،  لەنێو دەیان بەرپرسی راگەیاندنی پارتی و کەسانی پسپۆر لەو بوارەدا  مەسعود بارزانی دوای دەرکردنی بارز برای نێچیر بارزانی و  کاروان ئاکرەیی، ناوبراوی کردۆتە بەرێوبەری کەناڵی ئاسمانی کوردستان تی ڤی. هەروەها شایانی باسە مەسعود  بەڕیوبەرایەتی گەشتو گوزاری مەسیفی  لەساڵی ٢٠١٠ لەسەر ناوبراو تاپۆکردوە  کەلەنێو سەنتەری مەسیفدایە،  جگە لەوەی  ٣ پارجە زەوی تری پێبەخشیوە لەهەولێر و عەنکاوە و دهۆک.
تەڤدا پرێس