پارێزه‌رانی سزادراوانی بادینان دوایین تانه‌یان پێشكه‌ش بە دادگای پێداچوونەوە کرد
| Thursday, 05.20.2021, 04:03 PM |
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠-٥-٢٠٢١، تیمی پارێزه‌رانی سزادراوانی بادینان دوا تانه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت بە بڕیاری دادگا لەبارەی سزای سزادراوانی بادینان پێشكه‌شی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم کرد.
به‌شدار حه‌سه‌ن سەرۆکی تیمی پارێزه‌رانی كه‌یسی سزادراوانی بادینان رایگەیاند، "بڕیاره‌كه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم هه‌ڵه‌ی جەوهەری تێدایە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئومێد هەیە به‌هۆی فشارە ناوخۆیی و دهرهكییهكانەوە بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم له به‌رژه‌وه‌ندی سزادراوانی بادینان كۆتایی پێ بێت."
هاوکات، یەکێکی دیکە لە پارێزەرانی کەیسەکە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا وتی: "ئێمە زانیاریمان لەسەر تەندروستی سزادراوەکان نییە و داوادەکەین ئەم کەسیە بە تەواوی دابخرێت."
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved