TEVDA Press

لەوکاتەی هاتومەتەوە هەولێر دووجار هەڕەشەی کووشتنم لێکراوە و جارێکیش هەوڵی تێرۆرکردنم دراوە

| Saturday, 05.22.2021, 07:27 PM |


ئومێد ئەحمد لە پۆستێکی فەیسبووکدا دەلێت

لەوکاتەی هاتومەتەوە هەولێر دووجار هەڕەشەی کووشتنم لێکراوە و جارێکیش هەوڵی تێرۆرکردنم دراوە
وویستیان لەشەقام بە ئوتومبێل بمکوژن و دواتر بڵێن بە ڕوداوی هاتوچۆگیانی لەدەست داوە
دووشەو دوای ئەوەی هاتمەوە بۆ هەولێر دوای ئەوەی ئوتومبێلێک دووجار لەسەر ڕێگای شاوێس کە بە پایسکیل بەرەو ماڵەوە دەگەڕامەوە زۆر بەتیژی شکاندیەوە سەرم جاری یەکەم توانیم دەرباز ببم بەڵام لەجاری دووەم یەکجار بەخراپی بەلێواری شەقامەکەی دادام دەست و قاچی ڕاستم برینداربوون
تا ئەو خولەکە باسم نەکردوە چونکە گووتم باس بکەم یا دەڵێن کاندیدە یا دەیەوێ ڕێکلام بۆخۆی بکات
سوپاس بۆ خوا دەست و قاچم چاک بوونەتەوە بەڵام هیچ کات شوێنی ئەو برینانە لەدڵم ساڕێژنابن کە شەڕ بوو میللەتێک دەکەم و دەیان تاکی ئەو میللەتەش دەیان جار و ئێستاشی لەگەڵ بێت لە کۆمێنت و چات بۆم دەنوسن تۆ جاسوس و پاراستن و پیاوی ئەوانی دەنا لەمێژ بوو لە هەولێر دەکوژرایی
هەمووشتێکم بۆ ئەو میللەتە سیفەت پشیلەیە لەدەست دا کەچی هێشتا بەو جۆرە لەسەرمن و هەموو ئەوانە دەدوێن کە شەڕیان لە پێناو دەکەن
تەنها هێندە دەڵێم سوێند بەخوا ئیمکانیەتم هەبێت یا هاوکاری بکرێم بەیانی لەوخاکە دەڕۆم چونکە هاتومەتە ئەو باوەڕەی ئەگەر بەیانی لە پێناو پیشیلە سیفەتەکان بکوژرێم دەڵێن درۆیە نەکوژراوە بەدەردی خوا مردوە .
ئومێد ئەحمەد
لەناو ئەو گەلەی دڵسۆزەکانی بە دوژمن و دوژمنەکانی بە دڵسۆز دەزانێ
تەڤدا پرێس