TEVDA Press

پارتی بۆیەکەمجار ڕەخنە لە بڕیارەکەی دادگای پێداچونەوە دژ بە سزاداروانی بادینان دەگرێت

| Saturday, 05.22.2021, 09:27 PM |


فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لەبارەی کەیسی سزدانی چالاکانی بادینان بە ڕووداوی ڕایدەگەیاندووە ناوهێنانی کونسڵخانەکان لە بڕیاری دادگای پێداچونەوە دژ بە سزاداراوانی بادینان هەڵەبوو، ئەوەش بۆیەکەمجار  لەناوی پارتیش بەفەرمی دژی بڕیارەکەی دادگای پێداچونەوە دەنگ هەڵببڕدرێت، بەپێیەی پارتی تاکە لایەن بو بەرگری لە بڕیاری ئەو دادگایە دەکرد، ئەوەش لەکاتێکدایە مەسرور بارزانی چەند جارێک ڕەخنەی لەو کەس و لایەنە ناوخۆیی ونێودەوڵەتیانە گرتوە کە هێرشیان کردۆتە سەر بڕیارەکەی دادگای هەولێر دژ بە چالاک و ڕۆژنامەنوسانی بادینان.
شایەنی باسە فازڵ میرانی بەوە ناسراوە زیاتر لە ئاراستەکەی نێچیرڤان بارزانی نزیکە و تێبینی لە شێوازی حکومڕانی ئێستای پارتی هەیە.
تەڤدا پرێس