TEVDA Press

یەکێتی ئەوروپا: ڕاگرتنی ئەو فڕۆکە ئابڕوچوونێکی نێودەوڵەتیە.

| Monday, 05.24.2021, 06:05 PM |



کاردانەوە خێراکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی
سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسێکی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی بیلاڕوسیا.

ڕۆمان پڕۆتاسڤیچی تەمەن ٢٦ ساڵ، لە گەشتێکی ئاسمانیدا، لە ئەسیناوە بۆ لیتوانیا، ئەو فڕۆکەیەی ئەوی تێدابوو لەلایەن دوو فڕۆکەی سەربازی بیلاڕوسیاوە بەزۆر نیشێندرایەوە، ئاراستەی فڕۆکەکەی ھێڵی ( ڕیان ئەیەر ) گۆڕدرا و لە مینسکی بیلاڕوسیا نیشێندرایەوە.

ڕۆمان و ھاوڕێ کچەکەی لەلایەن پۆلیسی بیلاڕوسیاوە دەستگیرکراون، سێ کەسی دیکەش لەگەڵ نیشتنەوەی فڕۆکەکە ناو فڕۆکەیان بەجێھێشتووە، پێدەچێت ئەو سێ کەسە سەر بە دەزگا ھەواڵگریەکانی بیلاڕوسیابن ( KGB ) و بەدوای ڕۆمانەوە بووبن، بەپێی لێدوانی کۆمپانیای ھێڵی فڕۆکەوانیەکە.

ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا، بەریتانیا، دەستبەجێ سەرکۆنەی بیلاڕوسیان کرد .

پێدەچێت، پەیوەندیە دبلۆماسی و بازرگانیەکانی وڵاتان لەگەڵ بیلاڕوسیا ھەڵپەسێردرێت، تا ئەو ڕادەیەی قەدەغەی ئاسمانی بخرێتە سەر ھێڵی فڕۆکەوانیەکەشی لە ئەوروپا و وڵاتانی ڕۆژئاوا.

ھەر ئەو کاردانەوە خێرایانەش وایانکرد، حکومەتی بیلاڕوسیا ھەندێ لێدوانی سەیر بدات لەوبارەوە:

یەکەم: بەھۆی گومانی بوونی بۆمبی چێنراو لەناو فڕۆکەکەدا ئەوەمان ئەنجامداوە.

دووەم: حکومەت ئاگاداری بڕیاری نیشتنەوەی بەزۆری فڕۆکەکە نەبووە و سەرۆک بە تەنیا ئەو بڕیارەی داوە و کارەکەشی ئەنجامداوە.
تەڤدا پرێس