TEVDA Press

بەدڕەوشتی سەرکردە و بەرپرسەکانی باشوور بەردەوامی هەیە

| Thursday, 05.27.2021, 01:25 PM |



سەرەتا:

ئەو پەیوەندییە تەلەفونییەی کە کچە لەشفرۆشێک لەگەڵ نیهاد بارزانییدا دەیکات، مانگی رابردوو بڵاوکرایەوە، نەک تەنیا قسەکردن لەسەر پەیوەندییە تەلەفونییەکە، بەڵکو وەک بەڵگەیەک بۆ زۆر باسی تر ئاماژە بوو بۆ کۆمەڵێک نهێنی و ئاشکراکردنی رەوشت و خیانەتی ئاشکرای بەرپرسەکان، بەتایبەتی بنەماڵەی بارزانی. بۆیە لەوێشەوە دەتوانین وەک بەڵگە ئەمەی نیهاد بارزانی بکەینە دەستپێک بۆ قسەکردن لەسەر کۆمەڵێک باس. لەوانە پێناسەی بنەماڵەی بارزانی وەک بنەماڵەیەکی بەدڕەوشت و بێئەخلاق، کە هەموو سنورێکی کۆمەڵایەتییان بەزاندووە بەڵام بەناوی سیاسەت رابەرایەتیی حیزبێکەوە مێژوویەکیان دروست کردوە، لەوێی مێژوودا  خۆیان شاردۆتەوە،  لەناو بەدرەوشتی خۆیاندا کۆمەڵگایان بەرەو ئەو ئاڕاستەیەی ئەمڕۆ بردووە، هەڵبەت کاتێک باسی ئەم بنەماڵەیە دەکەین، مەبەستیشمان لە بنەماڵەی تالەبانی و هەموو بەرپرسەکانی تریشە، کە هیچیان هەنگاوێک لە مانای رەوشت و ویژدان نزیک نەبوونەتەوە. لە نمونەی کۆسرەت رەسوڵ، فەرەیدون عەبدولقادر، مەلا بەختیار، فازیل مونتی ... هتد.. (ناوەکان زۆرن.. هتد)، هەموو ئەمانە دانسقە و دەستکەوتی ئەو هەموو خوێن و قوربانییانەیە، کە کورد لە رابردوودا داوێتیی و خەباتی بۆ کرد.
ئەم بەدڕەوشتییەی دەسەڵاتی باشوور ئیسلامییە سیاسییەکانی کوردیشی گرتۆتەوە، مەلا و زاناکان بە ناوی هێنانی چوارژنەوە، لە نزمتیرین ئاستدا نرخیان بۆ ژنان داناوە و ئارەزووی سێکستی خۆیان بەناوی ئاینەوە بەتاڵ دەکەنەوە.هەرە باشەکانیشیان ئەوانەن کە لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەلبوون، کاتێک رەخنەیان لێدەگیرێت ئەمان بە جنێو وەڵام دەدەنەوە.

سیروان بارزانی دۆستێکی خۆی دەکاتە دیاری بۆ سیداد بارزانی

1- لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا كۆمەڵێك كچە بەناوی مۆدێل و شاجوان دەرکەوتوون،  کە ئەم بەرپرسانە بە پارە و دەستکەوتی مادی و دەوڵەمەند بوونەوە فریویان دەدەن، ئەم کچانەش کە ئاستی وشیرییان زۆر نزمە بۆ خۆدەرخستن لە ناکاو لە کەناڵی تەلەفیزینەکاندا لە بۆنە جیاوازاکاندا دەردەکەون، وەکی تر لە کاتەکانی تردا بەرپرسەکان بۆ کاری سێکسی خۆیان لە ژوورە تاریک و سورەکاندا لەگەڵیاندا رادەبوێرن، ئەم کچانە لە پڕدا بۆ تێرکردنی ناوگەڵی بەرپرسەکان، دەوڵەمەندیان دەکەن، لە پێناو چەند چرکەیەک خۆشی خۆیان ئامادەییان تێدایە زەوی و سەیارەی گران بەھاو بەدەفتەر دۆلاریان پێبدەن، ئەمەش ھانی کچی تر دەدات، وەک چاولێکەرییەک بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی سەیارە و شوقە و دەستکەوتی تر، تەسلیمی ئەو بەرپرسە بەدڕەوشتانە ببن.
یەکێک لەو کچە مۆدێلانەی بەم دواییە دەرکەوتوە بەناوی (ژیمان محمود)، کە سەرەتا وا دەرکەوت وێنەکێشە و وێنەی بارزانی دروست کردووە ، بە سپۆنسەری سیروان بارزانی لە وڵاتی دوبەی مەڕاسیمێکیان بۆ وێنەکەی ڕێکخست، نزیکەی ١٠ ملیۆن دۆلاری تێچوو !
ئەم ئافرەتە ئیستا بۆتە خاوەنی شوقە و سەیارەی گرانبەھا و خاوەن کۆمپانیا ، لەگەڵ زۆربەی بەرپرسەکانی پارتیی و ئەندامانی نێرینەی بنەماڵەی بارزانی پەیوەندیی خۆشە و هاتوچۆیان دەکات. وەک لە ماوەی ڕابردوودا گوێمان لە دەنگە تۆمارکراوەکەی شێخ نیھاد فستق بوو، ئیتر ئەو پارتیانەی کە کەمێک شەرم و شکۆیان تێدا مابوو، پاش بیستنی ئەو دەنگە تۆمارکراوە، هەندێکیان شەرمەزار بوون، بە راستیی لە مانای دڵسۆزیی و پارتییبوونەکەی بنەماڵەی بارزانی گەیشتن، چونکە ئەو دەنگە ھیچی تێدا نەهێشتەوە، کە شکۆیەک بۆ بارزنییەکان دابنێت، کەس نەی دەتوانی حاشای لێی بکات و ڕوون کردنەوەی لەسەر بدات، بنەماڵەی بارزانی وەک کۆمەڵێک کەسانی شەلاتیی و سەرسەری تێدا نمایش کرا.
(ژیمان محمود)یش وەکو لە سەرەوە ناویمان هێنا، دوای ئەوەی سیروان بارزانی ماوەیەک لە گەڵیدا بوو، ئیتر تەسلیم بە سیداد بارزانی کرد، لەو پەیوەندییانەدا کە ژیمان مەحمود لەگەڵ بەرپرسەکاندا دروستی کرد لە ماوەیەکی کەمدا توانی ببێتە خاوەنی دەستکەوتی زۆر.
لە ئێستادا ژیمان مەحمود دانیشتوی ھەولێرە و یەکێکە لە ئافرەتە سپۆرتە دەوڵەمەندەکانی ھەولێر بە سپۆنسەری سیداد بارزانی کەیف و سەفای خۆی دەکات، لە ماوەی ڕابردوودا داوای لە سیداد بارزانی کردوە، کە حەز دەکات لە ڕاگەیاندنەکاندا دەرکەوێت و بەناوبانگ بێیت، بۆیە سیدادیش بێ دڵی ناکات و تەلەفۆن بۆ (نینۆس مسیحی) بەرپرسی سەتەلایتی کوردستان تیڤی دەکات و بە گرێبەستی دوو ھەزار دۆلار دایدەمەزرێنێت، ڕێبازەکەی بارزانی، کە رێبازی ئەم جۆرە کارانەیە، لە کوشتنی مارگەرێتاوە دەست پێدەکات تا ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە. ئەمڕۆ نەوەکانی مەلا مستەفا ریتمێک و رێبازەکەیان گۆڕیوە، سنوری خیانەتیان بەزاندووە، هەر بۆیە کاتێک باس لەو ئافرەتە مۆدێل و  کچە جوانە پێشکەشکارانە دەکەین، کە چۆن کوڕەکانی بارزانی و بەرپرسەکان دەست بۆ ناموسیان دەبەن، هەر ئاواش کچ و مێنەکانی بنەماڵەی بارزانی لەو بێشەرەفیە خۆیان بێبەش نەکردووە، لە سەردانەکانیان بۆ تورکیا و لوبنان و ئەوروپا، وەکو کچە سعودی و قەتەرییە ئاڵۆشەکان بە دوای کوڕی قۆز و جواندا دەگەڕێن.. کە ئەمە تا ئیستا شاراوەیە و باسی لێنەکراوە،  ئێمە لەو بارەیەوە هەندێک هەواڵمان دەست کەوتووە، هەر کاتێک زانییارییەکان وەکو بەڵگە دەستمان کەوت، بڵاویان دەکەینەوە. بۆیە کاتێک  پیرۆزیی و شەرەفی میللەتێک دەکەوێتە دەست ئەم بەدڕەوشتە خائینانە، هەڵبەت کۆمەڵگا حاڵی لەمە باشتر نابێت، ئەم دیاردەی فەسادی و بەدڕەوشتییەش بەردەوامی دەبێت، تا ئەو کاتەی دەستی تۆڵەی گەل دەگاتە بیناقاقی ئەم خائینانە و کۆتایی بە تراژیدیای نەهامەتی گەلێک دێت. تا بنەماڵەی بارزانی و تالەبانییش بوونیان هەبێت فەسادی و خیاتەت و بەدڕەوشتی برەوی دەبێت.
2- سلیڤا نەوەی جگەرخوێن خاوەن پەساپۆرتی سوید ھەر لە منداڵیەوە لە سوید بووە ، دوای ئەوەی ساڵی ٢٠٠٥ نێچیرڤان بارزانی سەردانێکی وڵاتانی ئەوروپا دەکات، گوایە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی روناکبیری خۆی و کابینە یەک لە دوای یەکەکانی ھەریەک لە " سامی شۆڕش و حەمە سعید حەسەن، مەھاباد قەرەداغی و ھەڵکەوت زاھیر و ... لە ھۆڵێک کۆدەکاتەوە و قسەیان بۆ دەکات گوایە، دەیانباتەوە کوردستان دەیانکاتە وەزیر و گەورە ڕاوێگاری خۆی، بەشێکی زۆر لە بەڵێنەکانی بردە سەر بۆ سەرجەمیان لە عینکاوە خانوی بۆ کڕین و سەیارە و پارە و ئیمتیاز و موچەی باشی بۆ بڕینەوە، ئەوانیش خۆیان و قەڵەمیان پێفرۆشت، لە کاتی ھاتنە دەرەوە لە ھۆڵەکە سلیڤا نەوەی جگەر خوێن دەبینێیت و سەرەنجی نێچیرڤان بەلای خۆی ڕادەکێشێیت، نێچیرڤان لەوێدا پێی دەڵێیت تۆش وەرەوە کوردستان ئەویش ھەرلەوێدا بەدوو دڵی دەڵێت باشە، بەڵام ھاتنەوەی سلیڤا جیاواز دەبێیت و جیا لەوەی خانوی بۆ دەکڕێت لە عەینکاوە، خانوەکە دەداتە کرێ بە رێکخراوی خاچی سوور، دواتر شوقەیەکیشی لە شوقەکانی ناز ستی پێی دادەت و نێچیرڤان بارزانی دەیەوێیت بیکاتە سکرتێری خۆی، بەڵام ڕەوانی برای پێی دەڵێیت عەیبە ئافرەت سکرتێری تۆبێت ، ئیتر نێچیرڤان داوا سلیڤا دەکات و پێی دەڵێت دەمەوێت تۆ دایم لەبەر چاوم بێیت بۆیە لە پرۆتۆکۆڵی ئەنجومەنی وەزیران، ژوورێکی نزیک لە ژووری نێچیرڤان وەردەگرێت، پاش ماوەی چەند ساڵێک و دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی لێی بێزار دەبێیت فەرامۆشی دەکات، سلیڤا لە داخدا کێچەڵ بە پاسەوانی شەخسی نێچیرڤان بارزانی دەکات، ..... (داوای لێبوردن لە پەیامنێرەکەمان دەکەین، کە کوردستانپۆست بەشێکی هەستیار سەبارەت بە شۆڤێرەکەی نێچیرڤانی سانسۆر کرد).

تەڤدا پرێس