هەواڵ

نێچیرڤان یەکەم فاسید و بەدڕەوشتی بنەماڵەی بارزانی

Thursday, 05.27.2021, 01:41 PM


یەکەم ھۆکاری دروست بوونی کچە مۆدێل و کردنەوە و بەرەڵایی و فەسادیی.. نێچیرڤان بارزانی کردی ئەویش لە رێگای ئەڤین ئاسۆ و ئەو بەرنامانەی کە هەموو ئاسانکارییەک بۆ پەخشکردنەکانی دەکرا. سەرەتاکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2005.

کاتێک نێچیرڤان بارزانی یەکەم دیداری لەگەڵ ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆدا کرد، کەوتە داوی چاوبازیی و خۆشەویستی ئەڤین ئاسۆ، ئەو کات مەھدی مزوری پاسەوانی نێچیر بوو، کەوا ئێستاش بۆتە ڕاوێژکاری. بۆیە نێچیرڤان داوا لە مەهدی مزوری دەکات، ئەو کاتە هەڵکەوت زاهیر هێشتا لە ئارادا نەبوو، ئەوانەی کە لە رەوشت و رەفتار و کەین و بەینەکانی نێچیر ئاگادارن ئەم راستییە دەزانن، ھەڵبەتە ئەوکاتە ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆ ھیچ کەناڵێکیان نەبوو، بەڵکو بە گرێبەست لە سەرو بەندی دروست کردنی بەرنامەی (من جیاوازم)دا بوون . بەڵام نێچیرڤان بارزانی (کەناڵی چوار و کۆڕەک)ی تەسلیم کردن و دوو ملیۆن دۆلاری پێشەکی پێدان.
ڕۆژی دواتر لە دوای پارە وەرگرتنەکە، مەهدی مزوری بەناوی نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی قسە لەگەڵ «ئەڤین ئاسۆ»دا دەکات و داوای لێدەکات بیبینێت، بۆ نیوەڕۆکەی ئەڤین میوانی مەهدی مزوری دەبێیت و ڕۆژی دواتر یەکەم ژوانی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەڤین ئاسۆلە دھۆک دەست پێدەکات، دوای ئەو بینیە نێچیرڤان بارزانی بە تەلەفۆنێک ٣٠٠٠ سێ ھەزار مەتر زەوی لە گەڕەکی بەختیاری لەسەر شەقامی 40 مەتری بەناوی ستۆدیۆ دەداتە ئەڤین ئاسۆ. ئەڤین ناونیشانی زەویەکە دەگۆڕێیت بۆ ھۆتێلی پێنج ئەستێرەیی بە ھەشت ملیۆن دۆلار دەیفرۆشێتەوە بە ماڵی ئەبو شەھاب خاوەنی چێشتخانەی ئەبو شەھاب، ئێستا لەو شوێنە ھۆتێلێکی پێنج ئەسێرەیی بەناوی (ھۆتێل ئۆسکار) لە ھەولێر گەرەکی بەختیاری دروست کراوە.
ئەڤین ئاسۆ، زاواکەی، چێواز ئاسۆ
هەر جارێک ئەڤین ئاسۆ لەگەل چوونی بۆ لای نێچیرڤان بارزانی، کۆمەڵێک داواکاری لێدەکات، تەنانەت ھاوسەری خوشکەکەی کە ناوی بڵندە و مێردی چێوازی خوشکێتی لە زێرەڤانی بۆ دادەمەزرێنێت، کە تەنیا بە ناو دامەزراوە و دەوام ناکات.
نێچیرڤان بارزانی ماوەی سێ مانگ زۆربەی ڕۆژ کاتەکانی  لە ھەولێر و دھۆک لەگەڵ ئەڤین ئاسۆ دەباتە سەر. ئەوکات ئەڤین لە شوقەکانی نازستیش لە ھەولێر شوقەی وەرگرت، هەروەها لە سەرباز ھەورامی بە ئەمری نێچیرڤان بارزانی لە شەریکەی سەردار ئۆتۆ، سەیارەی ئینفنیتی سفر کیلۆمەتری بۆ کڕدرا، ئەویش لەسەر فەرمانی نێچیرڤان بارزانی  لە ئێستادا ئەڤین ئاسۆ خاوەنی بزنسی خۆیەتی لە ئەستانبۆل و لە کوردستان.
مەهدی مزوری
ئەم پەیوەندییە بەو شێوەیە بەردەوام بوو، دوای ئەوە کە نەبیلەی ژنی نێچیر بەمەی زانی، مەسەلەکە گەیشتە دەم تەواوی بنەماڵەی بارزانی، بۆیە مەسرور ھەوڵی کوشتنی ئەڤین ئاسۆ دەدات، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک پلانەکە سەرناگرێت، بەمە نێچیرڤان زۆر تێک دەچێیت، کێشەکە وای لێدێت ماڵی لە سەری ڕەش دەگوازێتەوە و لە نەبیلە دەتۆرێت ماڵ و بارەگای دەباتە ھەولێر، لەو کاتەوە تا ئێستا ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە ھەولێرە لە سەر زەویەکی ١٣٦ دۆنم زەوی .
ھەڵبەتە دوای ئاشکرابوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەڤین ئاسۆ، ئیتر نێچیرڤان لە ڕێگەی فەلاح موستەفا ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆ دەنێرێتە دەرەوەی ووڵات بۆ ماوەی نزیکەی ساڵێک لەسەر حسابی سەرۆکی حکومەت وڵات بە وڵاتی ئەوروپا دەگەڕێن، هەر ئەوەش بوو کە بەیناو بەین ئەڤین لە بەرنامەکانی دیار نەدەما و بینەر پرسیاریی ئەم ونبوونەیان دەکرد.
بە قسەی ئەڤین ئاسۆ، نێچیرڤان بارزانی کەسێکی زۆر بێ ئەتەکێیت بووە، تەنانەت وەکو باسی کردووە، جلوبەرگەکانی لەلایەن ئارامۆ لە وڵاتی فەرەنسا بۆی دیزاین کراوە، لەو کاتەی ئەوانی ناردۆتە دەرەوە، نێچیرڤان بارزانی دوو جار لە فەرەنسا سەردانی کردوون، دوای ئەو ماوەیە ئەڤین و ئارامۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان و بە بەرنامەی جیاواز خەریکی ڕشتنی ژەھر بوون لە (کەناڵ چوار و کۆڕەک) ، بەڵام نەبیلەی ژنی نێچیرڤان بارزانی هیشتا هەر گومانی هەبوو، بەمە ئۆقرەی لێ بڕا، دواجار چووە لای مسعودی باوکی ھەموو شتێکی تێگەیاند، مەسعود بارزانیش دیدارێکی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی ئەوکاتە دروست کرد، دوو ڕۆژ دوای ئەوە بڕیاری دوورخستنەوەی ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆی لە (کەناڵ چوار و کۆڕەک) دەرکرد، گوایە مامۆستایانی ئاینی دژی ئەو کەناڵەن.
دەبێت لێرەدا ئەوەش ئاشکرا بکەین کە یەکێک لە ھۆکارەکانی ململانێی توندی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، دەگەڕێتەوە بۆ خیانەتی ئاشکرای نێچیر، کە لە نەبیلەی خوشکی دەکرد، هەمیشە لە دەنگەدەنگ و بەزمو هەرایان بوو، لە شەڕەکانیاندا بە چاوی نێچیریدا دەداتەوە.
لە مێژوی کورددا ئەوەش دەنووسرێتەوە، کە یەکەم وێستگەی دروستکردنی فەسادی و بەھەدەر دانی سامانی وڵات دەگەڕێتەوە بۆ شەھوەتبازیی و سێکسەکانی نێچیرڤان بارزانی. دەبێت ھەموو کەس ئەو ڕاستییە بزانێیت، کە نێچیرڤان بارزانی لە چەندین لایەنەوە تاوانبار و خائینە، بەتایبەتی بە پێدانی زەوی کە موڵکی گشتیە و بە پارەی ئەنجومەنی وەزیران کە داھاتی خەڵکی هەژاری کوردستانە، ئەمانەیش لە پێناو خۆشییە کاتییەکانی خۆیدا.

ئێمە وەک کوردستانپۆست لە قۆناغێکی تردا لە ژێر دروشمی «ڕەخنەی توند بە چەکوش»، کە ھیچ بەرپرس و کەس و لایەنێک لە 20 ساڵی ڕابردوو نەیتوانی بمانکڕن و ساردمان بکاتەوە، ھیچ ھەڕەشەیەکیش ئێمەی ڕانەگرت، لە ئێستا دۆسیەی ئەخلاقی چەند بەرپرسێکی پارتی و یەکێتیمان لەلایە بەبێ سڵکردنەوە ئەو نهێنیانە هەڵدەدەینەوە و بڵاویان دەکەینەوە.
ئەوانەی کە ناویان لەم کورتە راپۆرتەشدا هاتووە، دەبێت بەرەو رووی دادگای گەل بکرێنەوە، چونکە ئەم نمونانە سەرەتا بوون بۆ فەسادکردنی کۆمەڵگای کوردیی، ئەوانەی کە دوای ئەمانە هاتن چاویان لەمان کرد.
شایانی باسە ئیستا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ کچێکی عەرەبی لوبنانیدا پەیوەندیی هەیە و هێناویەتە هەولێر، بە دوایدا دایکی کچەکەی هێناوە، هەردووکیان لە ڤیلایەکی گەورە و خۆشدا دایناون مانگانە زیاتر لە 50 هەزار دۆلار موچە و مەسرەفی رابواردن و خواردن و خواردنەوەی ئەو کچ و دایکەیە.
چاوەڕوانبن لە ڕۆژانی داھاتوو مەلەفی زۆرینەیان بڵاو دەکەینەوە ."

تێبینی:

زانیارییەکان ماوەی چەند ساڵێکە لەلامان پاریزراوبوون کە لە دەزگای پاراستن و لە رێگای کارمەند و کەسانی نزیک بەو دەزگایە دزەیان کردووە و بۆمان هاتووە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟