TEVDA Press

پارێزەرێکی گیراوانی بادینان:ڕێگە نادەن نە ئێمە نە کەسوکاریان بیانبینن

| Sunday, 05.30.2021, 09:59 AM |


پارێزەرێکی گیراوانی بادینان:ڕێگە نادەن نە ئێمە نە کەسوکاریان بیانبینن، تەنانەت جەژنیش ڕێگەیان نەدا کەسوکاریان بچنە سەردانیان.
🔸بەشدار حەسەن، یەکێک لە پارێزەری سزادراوانی بادینان:
🔹لەئێستادا دۆسییەکە لەبەردەم دادوەرانی دادگای پێداچوونەوەدایە و هیچ بەرەوپێشچوونێک ڕووینەداوە لەوەی سزاکە هەڵبوەشێتەوە، تەنها چاوەڕوانی بڕیاری نوێی دادگای پێداچوونەوەین.
🔸فشارێکی زۆری ناوخۆی و دەرەکی کراوە و هیوادارن دادگای پێداچوونەوە سزاکە هەڵبوەشێنێتەوە.
🔹هیچ شتێک لەبارەیانەوە نازانین و ڕێگە نادەن نە ئێمە نە کەسوکاریان بیانبینن، تەنانەت جەژنیش ڕێگەیان نەدا کەسوکاریان بچنە سەردانیان.
🔸پێش جەژن کەسوکاریان کەمتر لە 30 چرکە گفتوگۆیان لەگەڵ کردوون، تەنها ئەوەندەی سڵاویان لە یەکتر کردووە و تەلەفۆنەکایان لێسەندراوە
🔹ئەو مامەڵەیە بە هەموو شێوەیەک پێچەوانەی یاسایە و هەرکەسێک بە هەر تۆمەتێک دەستگیر کرابێت، نابێت ڕێگای بینینی لێبگیرێت.
تەڤدا پرێس