TEVDA Press

لە رێگای کاکەمین نەجارەوە، مسعود بارزانی سوکایەتی بە خەڵکی ھەولێر دەکات

| Sunday, 05.30.2021, 10:00 AM |



لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕۆژنامەی ھاولاتی بە بەڵگەوە بڵاوی کردەوە کە کاکەمین نەجار بە بڕوانامەی شەشی ساختە کاکەمین نەجار لە زانکۆی سۆران دەرکراوە ..!
ئەمە دوو ڕەھەند لە خۆی دەگرێیت یەکەم بنەماڵەی بارزانی ھەمیشە کەسانی ساقت و فاشلیان دەوێت ، چونکە خۆشیان نە خوێنەوار و فاشلن ، یان تەحەدای خەڵکی ھەولێر دەکەن بە پیاوێکی نە خوێنەوار و نەزان دەکاتە بەرپرسی حیزبی سەرجەم لقەکان و خەڵکەکەی .. لە دنیادا خەڵکێک سابیقەی تاوان و ساختەو دزیی ھەبێیت ، ھەرگیز نەک پلە و پۆستی پێی نادرێیت بەڵکو ھاوڵاتی دەرەجە یەک نیە و بە چاوێکی کەم سیری دەکرێیت ، بەڵام بە یاسایی قەرەقوشی بنەماڵەی بارزانی کاتێک کەسێک تەزویر دەکات نەک پلەی لێ بسەندرێتەوە بەڵکو بەرز تر دەکرێتەوە .! ئەگەر بێنە سەر ئیشوکارەکانی کاکەمین نەجار ھێجگار سەیر و سەمەرەیە ؟!
لەڕاستیدا کەسایەتیەکی نەخوێنەواری ئاست نزم ھەر ئەم شتنەی لێ چاوەڕوان دەکرێیت .. بەڵێ کاکە مین ھەموو ئەنجومەنەکەی لە لایەک و شنۆ ھەولێری ئەندامی مەکتەبی ئەنجومەن لە لایەک بەمەرجێک لە ماوەی ئەو دەساڵەی ئەنجومەن دروست بوە کە کاکەمین خۆی بەرپرسی ئەنجومەنە ، شنۆ ھەولێریش کاری ڕاگەیاندنی بۆ دەکات و بەڵام دە ڕۆژ دەوامی نەکردووە ، بەڵکو زۆر بەی کاتەکانی بە حساب خەریکی خوێندنی ماجستێر و دکتۆرایە لە وڵاتی تورکیا لەسەر حساب و سپۆن سەری کاکەمین نەجار ، کاتێک باسی پەیجی فیسبوکی ئەنجومەن سایتی ئەنجومەن ئەکەیت ئەڵێن لای شنۆ خانە بە ڤایبەر ھەواڵەكانی بۆ دەنێیرین بڵاوی دەکاتەوە ، واتە ئیشی سولحی مجید ئەندامی ئەنجومەن سفر ھیچ بەدەستەوەیە بۆ تەرفیع ڕاگەیاندنی ئەنجومەن .! کاتێک باسی دارایی دەکەیت یوسف بەرپرسی دارایی ئەنجومەن و ئەندامی ئەنجومەن دەڵێیت ئەگەر یەکی مانگ میزانیەمان بۆ بێت سێی مانگ قاسەی ئەنجومەن سفرە کاکەمین وەسڵی بۆ ھەموو پارەی میزانیە داناوە ھەرپاسەوانێکی بە بیانوی شتێک دێیت و پارە تەواو دەبێیت تا ٢٧ ڕۆژی مانگەکە مەمنون دەبین ئاو چامان لێ نەبڕێیت .!؟
وەللە عافیە سەرۆک بارزانی ئەمە پیاوە نەخوێنەوارە دەست پاک و داوێین پاکەکەتە باش نوێنەرایەتیت دەکات..!
ئەگەر بێینە سەر ئیشو کاری ڕێکخستنی ئەنجومەن کە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێیستا ئاسۆ بالیسانی، لەناو ھەموو ئەندامانی ئەنجومەن تەنیا لە ئەدای کاکەمین ڕازیە چونکە ھیچیان فڕیان بەسەر حیزبایەتی نیە و باش ئەزانن ئەدای پارتی لە ماوەی دەسالی ڕابردوو لە سایەی سەری سیاسەتی چەوتی خۆیان لە ٪‏٥٠ دابەزیوە پارتی کێرڤی جەماوەری نەماوە تەنەت لە کاتی دەنگ دان ئەندامەکانی خۆشیان دەنگیان پێی نادەن ...
ئەگەر سەیرێک ئەندامەکانی ئەنجومەن بکەیت ھەموو ساڵێک ساڵح ھەرکی ئیستقالەیەک دەنوسێت لە داخی گیلو گەمژەیی کاکەمین و ئاسۆ بالیسانی بەڵام لەبەر مەعیشەت پەشیمان دەبێتەوە، هەروەها ئەگەر سیرێکی مقداد علی بکەیت پۆستێکی بۆ داتاشراوە جێگر ھیچ دەسەڵاتێکی نیە و لە پەیڕەوی پارتی نەک جێگر بونی نیە بەڵکو ئەنجومەنیش بونی نیە ، ئیدی ڕۆژانە دێت و ھەر چاخواردنەوە و زەمکردن و باس و پرسی مغدوری و ناعەدالێتی پارتیە .. ئەندامانی تر مامۆستا فارس بەناو ئەندامی ئەنجومەنە لە وەزعەكە تێگەیشتوە خەریکی کەسابەتی خۆیەتی .. باقی ھیچیان لە ھیچدا نیە و موچە خۆرن ئەنجومەن بۆتە حەڵەقەیەکی زیادە و ڕێگر لە ئیشو کاری لقەکان و لە ماوەی ئەم دەسالەی ڕابردوو جیا لەوەی کاکەمین بۆیە خاوەنی سەدان دۆنم زەوی پشت سەیتەرە، شنۆ ھەولێریش بۆیە خاوەنی خانو شوقە بەحساب ماجستێر و دکتۆرایە
تەڤدا پرێس