TEVDA Press

ھەر بۆ بەبیرھێنانەوەتان

| Sunday, 05.30.2021, 10:02 AM |


لەسەردەمی عیسمەت ئەرگۆشی بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی ئەمانە ڕویدا .!؟
لەسەردەمی عیسمەت ئەرگۆشی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی پارتی تەقینەوەی لقی دوو وە مەڵبەندی یەکێتی تەقێندرایەوە و بەسەدان کادر و بەرپرسی باڵای یەکێتی و پارتی کوژران ئاسایش دەوری نەبوو .
لەسەردەمی عیسمەت ئەرگۆشی ناوچەی ھێزی ناوخۆی پارتی کە ستار شورتە بەرپرسی بوو سەدان کوڕەفەقیر سڕەیان گرتبوو بۆ چاوپێکەوتن و تەعین بون ، تەقینەوەبوو زیاتر لە ٣٠ کەس شەھید بوو ئاسایش دەوری نەبوو .
لەسەردەمی عیسمەت ئەرگۆشی تەقینەقەوە بوو لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆ سەر ڕێگای کرکوک ، ئاسایش ھیچ دەوری نەبوو .
لەسەردەمی عیسمەت ئەرگۆشی تەقینەوەی بەردەم وەزارەتی ناوخۆ لەسەر ٦٠ متری و تەنانەت ناو ئاسایشی گشتی و ئاسایشی ھەولێر بوو چەندین ئاسایش و شورتە کوژران ..!! عیسمەت ئەرگۆشی دەوری نەبوو .
لەسەردەمی عیسمەت ئەرگۆشی لە گوێڕ لە بازگەیەک٢٨ ئاسایش کوژان و عیسمەت ئەرگۆشی ھیچ دەوری نەبوو .
لەسەردەمی عیسمەت ئەرگوشی چەندین تەقینەوە لە بەردەم کونسوڵ خانەکانی ئەمریکا و عەنکاوە ڕویدا عیسمەت ھیچ دەوری نەبوو .
لەسەردەمی عیسمەت ئەرگۆشی چەندین تەقینەوە و کردەوەی تیرۆریستی ڕویداوە ، نەیتوانیوە یەکێکیان پێش ڕوداوەکە پوچەڵ بکاتەوە ..!!
لە سەردەمی عیسمەت ئەرگۆشی چوار مێر منداڵ بە نەعلەوە پارێزگای ھەولێریان کۆنتڕۆڵ کرد . ئاسایش ھیچ دەوری نەبوو ..!!
لەسەدەمی عیسمەت ئەرگۆشی شێخ زانا دەوری باڵای ھەبوو . ئاسایش ھیچ دەوری نەبوو.!!
نەک ھەر عیسمەت جێگرەکانی و ئەفسەرە باڵاکانی و ئاسایشی ھەوڵێر و شوڕتە و قوەی تەواری و ھەواڵگری و دژەتیرۆر و پاراستن ھیچ دەوریان نەبووە ، واتە ھەبن یان نەبن ھیچ لە گۆڕێدا نیە .
ئەمانە شێری ماڵەوە ڕێوی دەرەوەن فەرموو بۆ گرتنی ڕۆژنامەنوسان و ئازادی خوازان چەند پاڵەوان و قارەمانن بەنوێژی نیوەڕوانێ دەچنە سەریان و لەبەرچاوی دایکیان جەرگ سوتاویان دەکەن ، بەڵام لە بوارەکەی خۆیان سفر ھیچ بەدەستەوە ، ئەگەر بچوکترین بەراورد بکین بە ھەر وڵاتیکی دنیا لەگەڵ یەکێک لەم تەقینەوانە پێش ئەوەی حکومەت لایان بدات خۆیان دەست لە کار دەکێشنەوە ، بەڵام ئێستا ئەمانە ئیشیان پارێزەرەی وڵات نیە بەڵکو شەریکەی سکویریتی و کۆمپانیای سوتەمنی و بزنسە ، خۆ بە گوتەی خۆیان ھێرشە ڕەش بۆری نەوتی کون کرد دەبوو عیدام بکرێیت بەڵام لەبەر ئەوەی شەریکی سیداد بارزانی بوو گەڕاندیانەوە ..!!
تێبینی؛ عیسمەت پیاوێکی زۆر ترسنۆکە زۆر جار بۆ تحقیق بۆخۆشی ئامادە بووە داوای لە ئەفسەرەکانی لێ کۆڵینەوە کردووە چاوی تۆمەت باران ببەسترێیت ، نەیوێراوە بە چاوکراوەی بیان بینێیت ..!!
ئەم عیسمەتە نزیکەی ٢٠ ساڵە بەڕێوەبەری ئاسایشە ھیچی پێ نەکراوە ئەگەر یەک داھاتیتان بۆ ئاشکرابکین کەشەریکەی سکویریتیە مانگی ملیۆنێک دۆلار داھاتی ھەیە ..
تەڤدا پرێس