TEVDA Press

ساسان عەونی چاکسازیت باش دەستەکەت کەشفە !!

| Sunday, 05.30.2021, 10:04 AM |


ھەڵبەتە وەزیرە یەک لە دوای یەکەکانی شارەوانی ھەر لە نازەنین وسو دڵشاد شەھاب و نەورۆز مەولود ، ئێستای ساسان عەونیش گەندەڵترین وەزیر بوون لە مێژووی حوکم ڕانی کوردستان ، ئەگەر دەستەیەکی دەست پاکی بێ دەست تێوەردانی حیزبی ھەبێیت بۆ ئەمانە تاوان بارترین و ناپاک ترین و دەست پیسترین وەزیرن ، ئیشی ئەمانە بەھەدەردانی سامانی ووڵاتە ئەویش سەرەتا زەویە گرانبەھاو تیجاریەکان ، پاشان زەویە مساتەحەکان دواتر زەویە بەنرخەکان تاپۆ بکەن لەسەرکۆمپانیاکانی نێچیرڤان و مسرور بارزانی ، لە ماوەی ڕابردوو وەزیرەکان ئیشیان بۆ کار گرپی نێچیرڤان و ئیدرسی نێچیرڤان دەکرد ئستاش ساسان عەونی ئیشی خزمەت کردنی گەورە کۆمپانیای ستێر گروپی مسرور بارزانیە ، لەو ماوەکەمەی ساسان دەست بەکار بووە زۆرتین وەبەر ھێنان کراوە ..!!
ئاگاداربن وەبەرھێنان بۆ خەڵکی فەقیر و ھەژار نا ..؟؟
بەڵکو بۆ کۆمپانیای ستێر و مسرور بارزانیە ، لە کابینەکانی تر دەمان بینی جار جارێک ڕۆژنامەنوسێکی سەربەنێچیرڤان وەک شاھۆ ئەمین و سەنگەر عبدرەحمان و ھێڤیدار و زۆرێک لەوانە موساتەحەیان پێ دەدرا بەڵام ئێستا ئەوانە نیە ، تەنھا بۆ ھەمووی بۆ برای زلە .
لە پاڵ ئەمانە ساسان عەونی خزمەتی خۆی دەکات بە زیرەکی ، بۆ نموونە ھەژار سورچی سایەقی ساسان عەونی پێنج مەکتەب عەقاراتیان ھەیە لە ھەولێر بەختیاری ، وەزیران نازناز و ٣٢ ئێستاش لە ٨ حسارۆک ، براکانی ھەژار سورچی سەرپەرشتی دەکەن ، ئیشی ئەمانە دۆزینەوەی زەوی ڕوکن و باشە چ ھی شارەوانی بێیت چ ھی قەرەبوو بێیت ، ھەرچەندە ساسان بە ھەژار سورچی و براکانی گوتوە نەوزاد ھادی ھیچی نەھێشتووە ئەوەی ھەبووە تاڵانی کردووە !!
بەڵام گوتیتی دەبێیت بگەڕێین لەملاو ئەولا ھەر ھەیە .؟!
جیا لەوەی دەگەڕێن بۆ تێکەولێکەی زەوی شارەوانی و حکومەت ، ئیشی ھەژار و براکانی موافەقەی زەوی دابەش دووە ، ھەڵبەتە لەماوەی ڕابردوو تەقسیم دوو نەمابوو ئێستاش لە زۆرینەی گەڕەکەکانی ھەولێر نەماوە ، بەڵام بە پارە لە نوسینەگە کانی ساسان عەونی ھەمووشت واریدە بەڵام بە وەستایانە ، ھەروەک سەرۆکی شارەوانیەکان دەڵێن ساسان کەپوی خۆی خوار دەکات وەکی دەیبینیت خۆی واپێشان دەدات یەکەم دژە گەندەڵە بەڵام پاسەوان سایەقی و دەڵاڵەکانی ڕۆژانە خەریکی تێکەولێکەن ، بەندە پرسیاری کرد ئادەی نمونەی ترمان بەنی تێکەو لێکە چۆنە کوە کو نیە ؟؟
گوتی ھەربۆ نمونە لە بازار و دوکانی گەڕەکانی ھەولێر دەگەڕێن بزانن چ مارکێتێک بازاری باشەو زەوی شارەوانی بۆ مخزەن یان ئەشیاو شتومەکی لەسەر داناوە مانگانە پارەی لی وەردەگرن ، بچوک ترین نمونە موافەقەتی کپر بۆ پێش دوکان بەپارەیە ؟!
دوای بەدواداچونی ورد و درشت شتی سەیرور سەمەرەمان بینی ، موراقیبی شارەوانی ھەیە سەیارەی وەنەشەی پێیە و مەزرەعەی ھەیە ، تەبعەن بەدەست تێکەڵ کردن لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و مودیر خدەمات مانگانە پارە وەردەگرێیت لە دووکاندار و ئەوزەویانەی کاسب شتی لەسەر دەفرۆشنو زەوی شارەوانی و حکومەتە .!؟
ئەگەر باسی شاوەیس و بنەسڵاوە دارەتو ئەوانە بکین ئەوە ھەر لە فشە فشەترەو حکومەت ھیچ وجودی نیە تەنیا مافیا ئاسا کارەکان بەڕێوە دەچن ، ئەو زەویانەی باش بوبێیت کاکەمین و پاسەوان و خزموکەسی دەستیان گرتوە بەسەری .
ئەگەر تەماشا بکیت ھەریەک لە وەزیرەکانی شارەوانی پێشتر و پارێزگاری پێشوی ھەولێر ، لە ئێستا پۆست و پلەی تایبەتیان ھەیە و نێچیرڤان لە خۆیانی دور نە خستۆتەوە لەبەر ئەوەی زۆرترین خزمەتی نێچیرڤانیان کردوە ، ھەروەھا لە بیرمان نەکردوە ساسان عەونیش بەپرسی پاراستنی ھەولێر بووە لەسەردەمی ئەو زۆر ترین کوشتن و تاڵانی ھەبووە لە ھەولێر مسرور بارزانی بەوەفابوە بۆی کردویەتیە وەزیر لە دوای وەزیریش دەست بەرداری نابێیت ، ئەوەشمان لە یاد نەکردوە ساسان عەونی خۆی ھەڵبژارد بۆ پەرلەمانی کوردستان کادیرەکانی پارتیش دەنگیان پێی نەداو دەرنەچوو ؟؟
لەبەر چی بێگومان لەبەر ئەوەی کەسێکی گەندەڵ و خۆ بەزل زانە ، بەڵام دواجار مسرور بارزانی لە کۆنگرە کارتۆنیەکەی ١٣ کردیە سەرکردایەتی بێگومان ئەویش بەتەزویر بوو دەنا ساسان ھەرگیز کادری پارتیش خۆشیان ناوێیت و دەنگی پێی نادەن .
زۆر شتی تر ھەیە باسی بکین بەڵام جاری با بمێنێیت کاک ساسان عەونی .!!
تەڤدا پرێس