هەواڵ

دوا پەیامی زارەکی نێوان مەسعود بارزانی و ئەدهەم بارزانی بۆ یەکتری

Monday, 05.31.2021, 01:08 PM



بەپێی پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی کەسێکی هاوڕای ئەدهەم بارزانی لە  بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان ئەم زانیاریانە بە دەزگای تەڤدا پرێس گەیەنراوە و ئێمەوش لە لایەن خۆیەوە دەقی دوان و پەیوەندیەکان دەخەینە بەردەم خوێنەران.

دوێنێ ڕێکەوتی .2021.05.30 کاتژمێری 10ی بەیانی  مەسعود بارزانی دەنێڕێت بەدوای کەسێکدا بەناوی (تەتو سێلكی)،  کە کەسێکی نزیك ئەدهەم بارزانیە و پەیامێکی دەمی  ڕاستەوخۆی پێداوە کە بە ئەدهەم بارزانی بگەیەنێت،

دەقی پەیامەکە؛ " ئێمە ئاگاداری تەواوی جموجۆڵەکانی تۆین، کە چی دەکەیت و چی ناکەیت، ئاگادارین لەوەی کە هەمو سنورێکتان بەزاندووە. ئەوەی کە من تاکو ئێستا  بەرامبەر ئێوەم نەکردووە، لەبەر ڕێز و ناوی باپیرتان شێخ ئەحمەدی بارزان بووە، ئەمەوێت ئاگادارتان بکەمەوە لەوەی کە پێویستە سنوری خۆتان باش بزانن، ئەگەر ئێوە خۆتان سنوری خۆتان نەزانن ئەوا ناچارم دەکەم کە من سنورتان بۆ دابنێم، بۆیە مۆڵەتی تەنها 24 کاتژمێرت دەدەمێ وەلامێکی ڕون و ڕاستەوخۆم بدەیتەوە."

پاش گەیاندنی پەیامەکە، کاتژمێری 11ی هەمان ڕۆژ، تەتو سێلكی بەم شێوەیە وەڵامی ئەدهەم بارزان بۆ مەسعود بارزانی دەباتەوە؛ "  ئەوە ئێستا من لە ماڵی خۆمم لە سەلاحەدین، ئەوەی هەمە تەنها دو پاسەوانە لەبەر دەرگا، دەتوانن بێن و بمگرن، بڕیاریشم داوە کە بەرگری نەکەم، ئامادەم کە بخرێمە زیندانەوە و لای زیندانیەکانی بادینان، من خۆم لەوان نە بەکەمتر و نە بە زیاتر دەزانم. من لەبەر خاتر و لەە خزمەتی ئێوەدا زۆرم لە دۆست و دڵسۆزانم لەخۆم عاجز و دڵگیر کردووە، لەبەرئەوەی بێدەنگیم هەڵبژاردبو بەرامبەر ناڕەوایی و گەندەڵی و خراپەکاریەکانی ئێوە بەرامبەر خەڵکی کوردستان، بەڵام بڕیارم داوە ئیتر کۆتایی بەو بێدەنگیە بهێنم و دەنگی خۆم لەبەرمبەر ناڕەواییەکانتان بڵند بکەمەوە. هەروەها نامەوێت پڕۆپاگەندەی ئەوە بکەن کە ڕامکردووە و چوم بۆ ئێران، ئێستا کاتژمێر نزیکی 11ی بەیانیە و تاکو 6ی ئیوارە لێرە ماومەتەوە ودەتوانن بێن بمگرن. بەڵام دوای 6ی ئێوارە ئێرە بەجێدەهێڵم و دەڕۆم ."
هەمان ئێوارە ئەدهەم بارزانی بەرەو حاجی ئۆمەران بەڕێدەکەوێت، کاتێك دەگاتە حاجی ئۆمەران ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و خەڵکانی ناسراوی ناوچەکە کۆدەکاتەوە و بۆیان دەدوێت و پێیان ڕادەگەیەنێت کە پەیامی خۆی هەیە بۆیان و پاش ئەوە هەرێمی کوردستان بەجێدەهێڵێت و دەچێتە ئێران. هەروەها ڕایدەگەینێت کە  لەوێوە دژی ئەو ناڕەواییە دەوەستێتەوە کە لە کوردستان باڵی بەسەر باری سیاسی و ژیان و گوزەرانی خەڵکا کێشاوە. لە نێوان ئامادەبواندا دەڵێت:   تاکو  ئیستا زوڵم و زۆرداریەکی زۆر لەلایەن مەسعود بارزانی و کوڕەکانیەوە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان ئەنجام دراوە و ئیتر بەسە و ئەرکی سەرشانم و ئەرکی هەمو کەسێکی بەویژدانە  کە ڕوبەڕوی بوەستینەوە. هەروەها  ئاگاداریان دەکاتەوە کە ڕاناکات و هەریەکە لەوانەی ئامادەن ئازادن مەسعود بارزانی یان هەر دەزگا و کەسێکی دیاریکراو ئاگادارابکەنەوە لەوەی کە ئەدهەم بارزانی لە حاجیئۆمەرانە و ئەگەر دەیانەوێت دەتوانن دەسگیرم بکەن.

پاش ئەم دوانە بۆ ئەو کەسانە خواحافیزیان لێ دەکات و حاجیئۆمەران بەجێدەهێڵێت بەرە و شاری نەغەدە کە لەوێدا نیشتەجێیە دەکەوێتە ڕێ.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟