TEVDA Press

کەمال جەمال موختار

سەرەتایەک بۆ خۆدۆزینەوە

| Thursday, 06.03.2021, 01:43 PM |



کەسێک لە بنەماڵەیەکی ناسراوی سلێمانی، کە ئیستا لە هەولێر دادەنیشێت، بە پلەیەکی سەربازی گەورە لە لای پارتیی خانەنشین کراوە. ئەو کەسە بەر لە ماوەیەک لە واڵەکەی خۆی لە فەیسبووکدا نووسیبووی: (گیروگرفتی کورد لەوەدایە، کە بیر ناکاتەوە).
ئەمە لە کاتێکدایە کە پارتییبوون پێویستی بە بیرکردنەوە نییە، بەڵکو کەسی بێ مێشکیش دەتوانێت ببێتە پارتیی یان یەکێتی و هەر پارتێکی تر. بەڵام ئەم کەسە و ئەوانەی وەکو ئەم بیردەکەنەوە، دەیانەوێت پێمان بڵێن کە ئێمە باش بیرمان کردۆتەوە بۆیە بووینەتە پارتیی، بە پێی بیرکردنەوە باشەکەی ئەم کەسەش پارتیی بوون بیرکردنەوەیەکی باشە.
ئەم پارتانە کە هەڵگری ئایدۆلۆژیا و بیروباوەڕێک نیین، بۆیە کارکردن تێیاندا خۆدامەزراندنە وەک هەر کەسێک بیەوێت لە کارگە و کۆمپانیاییەک کاربکات، تەنیا مەرجیش بۆ ئەوان نەبوونی ویژدانە. ئەوەی نابێت بە ئەندامی یەکێک لەم پارتانە پێچەوانەکەیەتی. لە بوونی ویژداندا مرۆڤ خاک و گەلی خۆی خۆش دەوێت، کەسی بە ویژدان کەسێکی سەنگینە ناتوانێت ببێت بە پیاوی سەرکردە و بەرپرسێک، بەردەوام دەسەڵاتیش کێشەی لەگەڵ ئەوانەدا هەیە کە خاوەن ویژدانن و لەمان دوور دەکەونەوە. هەر کەسێک ناسنامەی مرۆڤبوونی هەڵگرتبێت لە ناسنامەی گەلی خۆی دوورناکەوێتەوە. ئێمە تا لە ناو کوردبوونی خۆماندا زیاتر رۆبچین، زیاتر هەست بە بوونی خۆمان دەکەین وەک مرۆڤ، کوردبوون پێناسەی مرۆڤبوونە هەردووکیان هاوتەریبی یەکترن. منێکی کورد بۆ ئەوەی لە مانای مرۆڤبوون بگەم، دەبێت لە کوردبوونی خۆمانەوە دەست پێبکەم.
ماندێلا نەک تەنیا لە ناو ئازاری رەشپێستەکانی ئەفەریقای خواروو، بەڵکو لە ناو کوردبوونی ئێمەشدا، خۆی دۆزیەوە. لە ناو ئازاری کورددا هەستی بە ئازاری هەموو مرۆڤەکان کردووە، ماندێلا دەڵێت:(ئەگەر بە راستیی دەتەوێت دەسەڵاتی تورک بناسیت، بۆ تەنیا کاتژمێرێک ببە بە کورد). لێرەوە منیش لە بەرامبەر ئەم قسەیەی ماندێلا، هەست بە شەرمەزاری دەکەم کە دەبینم جامانەسوورێک لە باشوور نیشتیمانەکەمی رادەستی تورک کردووە.
ئەگەر ئێمە وەکو مرۆڤێک بمانەوێت ژیان بەڕێکەین، دەبێت لە پێشدا کوردبین، نەک وەکو بەرپرسە کوردەکان و سەرکردەی پارتەکان لە کوردبوونی خۆمان شەرمەزاربین. بەرهەم ساڵح کە ریشەی خۆی بۆ عەرەب دەگەڕێنێتەوە، یان وەکو بنەماڵەی تالەبانی خۆیان بە عەرەب دەزانن، هەروەها بنەمالەی بارزانی کە تا ئیستا چەندین ناسنامەی جیوازیان بۆ خۆیان دروستکردووە. ئەمانە نەک تەنیا بە جەستە، بەڵکو بە رۆحیش لە کوردەوە نزیک نیین. بە جەستە بازرگانی خوێن و بە رۆحیش خائین و سیخوڕن. بازرگانەکان زۆربەیان کەسانی بێویژدانن، لە هەموویان خراپتر بازرگانی سیاسیی.
پێش ماوەیەک ڤیدیۆی کوڕێکی وشیار زێباریم بینی، لە ژوورێکدا پڕی کردبوو لە بوتڵە ویسکی و کهوڵی گرانبەها، بە دەم گۆرانییەکی هیندیەوە مژی لە نێرگەلەکەی دەدا و دوکەڵەکەی دەکرد بە سەر پەرداخە ویسکییەکدا و بە دوایدا پەرداخەکەی هەڵدەدا. ئەم جۆرە کەسانە لەو ژیانەدا کە تێیدا بەو شێوەیە رادەبوێرێت، تانە لە خەڵکی هەژار و فەرمانبەرانی بێموچە دەدەن. پێیان رادەبوێرن، ئەم کوڕە وای پیشان دەدا، کە لەوپەڕی خۆشیدایە و تامی خۆشی ژیان دەکات، هەڵبژاردن و رەخساندنی ئەم جۆرە ژیانە... هەرچی هەستی مرۆڤبوونە تێیدا نابینرێت، کە زۆر جار لەگەڵ برادەراندا لەسەر ئەوە ناکۆکین، من رادیکاڵانە وەڵامم بۆ چارەسەرەکەی پێیە، بەتایبەتی بەرامبەر بەمانە و پێیان دەڵێم: نابێت ئەمانە وەک مرۆڤ سەیر بکرێن، ناتوانیت وەک مرۆڤ لەگەڵیاندا بدوێیت و دادگایی ویژدانیان بکەیت. ئەگەر بڕیارە خۆمان بە مرۆڤ بزانین، دەبێت ئەوانە بخەینە دەرەوەی پێناسەی مرۆڤبوون. کاتێک مێشولەیەکی ژاراوای، یان کێچێکی خرپنی خۆینخۆر، دەکەوێتە مژینی خوێنی لەشمان، لەگەڵ خوران و ئازاردا رقمان هەڵدەستێنێت، لە ژێر پەنجەکانماندا دەیانفلیقێنینەوە و دەیانکوژین، ئاواش دەبێت تەماشای هەموو ئەندامانی ئەم بنەماڵە خائینانەی کورد بکەین، چونکە لەشی نیشتیمانیان بێزار و بێتاقەت کردووە.
پارتیی بوون، یان یەکێتیی بوون، دوورکەوتنەوەیە لە ئازاری گەلێکی ژێر دەستە، کە هەر رۆژەی توشی تراژیدیا و کارەساتی ناخۆش دەکەن، لەسەر خوێن و رەنجی خەڵکی کوردستان ئازاری ئەو میللەتە دەدەن. بیرکردنەوەی راستەقینە بۆ چارەسەر رزگاربوونە لە بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی و برایم ئەحمەد، لەگەڵ هەموو ئەندامانی بنەماڵەکانیان، رزگاربوونمان لەمانە گەڕانەوەی کەرامەتە بۆ هەر تاکێکمان، ئەوسا هەست بە مرۆڤبوونی خۆمان دەکەین، لە ناوبردنی ئەمانە پێشترە وەک لە داگیرکەر، چونکە دوژمنی کورد ئەمانەن.
چۆمسکی دەڵێت: کاتی ئەوە نییە ئێمە بزانین کێ ئەم جیهانەی دروست کردووە، بەڵکو پێویستە ئەوە ببینین، کە کێن ئەوانەی خەریکی وێرانکردنین.
گیروگرفتی ئێمەی کوردیش لەوەدا نییە کە بیرناکەینەوە، بەڵکو لەوەدایە کە نازانین کێن ئەوانەی بیرکردنەوەیان وێران کردووین هەر بۆیە ئەمڕۆ زۆربەی کورد لە باشوور ئاژەڵئاسا خەریکی تێرکردنی گەدە و ئارەزووە سێکسیەکانی خۆیانن. نووسینیش کە بەرهەمی بیرکردنەوەیە بۆ هەندێک لە نووسەرانی کورد، بریتییە لە بەرەڵاکردنی قسەی باش و جوان بە بێ کردار، دەیانەوێت خۆیان وا پیشان بدەن کە پیاوچاکن، بەڵام هیچ کاتێک قسە و نووسینی باش، مرۆڤ ناکاتە مرۆڤی چاک.
کەمال جەمال موختار