TEVDA Press

لەبری لێپێچینەوە لە كارمەندی نەخۆشخانەی رزگاری 500 دۆلار خەڵاتی پارتیەكان كرا

| Sunday, 08.09.2020, 07:53 PM |


ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند لە ئەکاونتی فەیسبوکی خۆیدا بەم شێوازە لە گەندەڵیەکانی پارتی و شیوازی کڕینی ویژدانی دکتۆر و کارمەندانی نەخۆشخانەی ڕزگاری دەدوێت:

"چەند دكتۆرو كارمەندێك كەلەترسی لێپرسینەوە نەیانویست ناویان ئاشكرابكرێت، پێیان راگەیاندمهەر ئێستا لەلایەن نوسینگەی مەسرور بارزانی بری پێنج دەفتەر دۆلار وەك پاداشت درا بەنەخۆشخانەی رزگاری بۆئەوەی بەسەر كارمەندان دابەش بكرێت. ئەم پزیشكانە ئاماژەیان بەوەشكرد ،بەداخەوە. پارەكە لەلایەن لیژنەیەكی پارتی و پاراستن دابەشكرا ،كەپێكهاتوون هەریەك، لاوەند سەردار میران بەڕێوە بەر ،  بۆتان عبدالقادر جێگری بەرێوەبەر، بارزان ابوزێد یاریدەدەری بەڕێوەبەر جبار عثمان بەڕێوەبەری كارگێڕی،ئەوانیش لەكۆی هەشت سەد كارمەندی نەخۆشخانەی رزگاری تەنیا ناوی سەد كەسیان نوسی ،كەهەر هەموویان پارتی و پاراستنن و هەریەكەیان بری 500دۆلاریان وەرگرت. .
پزیشكەكان باسیان لەوەكرد،كارمەند هەیە لەمەترسیدارترینە شوێنە ،بەڵام لەبەرئەوەی پارتی نەبووە پێی نەدراوە،بەڵام چایچی وەریگرتووە. ئەمە لەكاتێكدایە هەر ئەم چوار كەسە بوون ،كەنەیانهێشت ئۆكسجینی نەوەی نوێ و مەڵیەندی سێی هەولێر بۆنەخۆشخانە بدرێت و هەر ئەمانەش بوون بوونە هۆكاری گیان لەدەستدانی 18كەس
تێبینی:لیستی 100كەسەكە لای من پارێزراوە."

تەڤدا پرێس