TEVDA Press

نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و بەلجیکا داوای یاساییان لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمار کرد

| Thursday, 06.17.2021, 08:44 AM |


ڕێکخراوی ئینتەرناسیۆنال ئایلانس لە نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و بەلجیکا داوای یاساییان لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمار کرد

دوای سەردانی هەریەک لە ئاندی ڤەرماوت و عەزیز حاج مهاند بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی ئینتەرناسیۆنال ئایلانس بۆ هەرێمی کوردستان ولە ژێرناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە بۆ چاودێریکردنی هێرشەکانی تورکیا و مافی مرۆڤ بۆ هەولێر ڕۆشتبوون .
لە هەولێر لە لایەن پارتیەوە دەسگیردەکرێن و دیپۆرت کرانەوە بۆ بەلجیکا
هیوا خۆشناو نوسەر و چالاکی مافی مرۆڤ کەسێکی نزیک لە رێکخراوەکە بە تەڤدا پرێسی ڕاگەیاند دوێنی چاومکەوت بە ئاندی و راپۆرتێکی ڤیدیۆیمان لەگەڵی تۆمارکردووە بەم نزیکانە بە ژێرنووسی کوردی لە کەناڵی پەنجەرە میدیا بلاودەکرێتەوە.
هەروەها هەندێک زانیاری بۆ تەڤدا درکاند و ووتی تیمی ڕێکخراوی ئینتەرناسیۆنال ئایلانس لە نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و بەلجیکا داوای یاسایی لە سەر حکومەتی هەرێم تۆمار کردووە ، کاک هیوا زیاتر دوا و ووتی ئەندی و هاورێکەی یەکەمین کەسانێک بوون بە فرۆکەی تایبەت لە کوردستانەوە دیپۆرتی دەوحە کراون لەوێش بۆ برۆکسل .
تەڤدا پرێس