TEVDA Press

ئەنجومەنی دادوەری خۆشی مامەڵە لەگەڵ كونسوڵخانەكان دەكات

| Thursday, 06.17.2021, 10:03 AM |


كەیسی گیراوانی بادینان‌و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان كە پێنج چالاكوانی بادینانی بەهۆی مامەڵەكردن لەگەڵ كونسوڵخانە بیانییەكان بەشەش ساڵ سزادا، خۆشی مامەڵە لەگەڵ كونسوڵخانەكان دەكات.
وەفدێكی كونسوڵخانەی بەریتانیا بەسەرۆكایەتی مێل سمارت جێگری كونسوڵ سەردانی دادوەر (بەنگین قاسم محەمەد)ی سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستانی كرد.
ئەم سەردانە تایبەت بوو بە كەیسەكانی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان، بەپێی قسەی سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، لەماوەی رابردوودا بەریتانییەكان لەبارەی كەیسەكانی تیرۆرەوە، خولێكیان بۆ دادوەرو ئەندامانی داواكاری گشتی‌و لێكۆڵەرەوەی دادوەریی كردوەتەوە.
ئەمە بەشێكە لە هەماهەنگی دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كونسوڵخانەی بەریتانیا، ئەم هەماهەنگییەی دەسەڵاتی دادوەری لەگەڵ كونسوڵخانەیەكی بیانی لەكاتێكدایە، ئەم دەسەڵاتەی هەرێمی كوردستان بەمدواییە خۆی پێنج چالاكوانی بادینانی بە شەش ساڵ زیندانی حوكمدا، بەهۆی ئەوەی مامەڵەیان لەگەڵ كونسوڵخانەكانی ئەمریكا‌و ئەڵمانیا كردووە.
سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەفدەكەی كونسوڵخانەی بەریتانیا باسی "دامەزراندنی دادگایەكی تایبەت بە دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش"ی كردووە، ئەم دادگایە ئێستا یاساكەی لە پەرلەمانەو دیراسەی دەكرێت.
سەرچاوە درەو میدیا
تەڤدا پرێس