TEVDA Press

ئەدهەم بارزانی دوای بێ هیوا بوون لە ئێران بەدەستی بەتال دەگەرێتەوە کوردستان

| Friday, 06.18.2021, 11:18 AM |


کێشەکانی نێوان کورەکانی و نەوەکانی خوادانی بارازن شێخ ئەحمەد بارزانی و مەندال و نەوەکانی مەلامستەفا مێژووێکی دوور و دریژی هەیە و بەردەوام بەلام لە یەک مانگی رابردوو ئەم کیشەیە بەزەقی کەوتە نێو میدیا بەتایبەت جێهێشتنی کوردستان لەلایەن ئەدهەم بارزانی و سوتانی کور و براێکی پاسەوانی تایبەتی ئەدەهەم بارزانی ،
دوای مانەوەی مانگێک لە ئێران و دانوسان لەگەلیان  ئەدهەم بارزانی دوای بێ هیوابوون لە ئێران بەدەستی بەتال دەگەرێتەوە کوردستان.
نامەێکی تایبەتی ئەدەهەم بارزانی گەیشتۆتە دەستی تەڤدا پرێس  کە تیادا بێ هیوای خۆی لە ئێران نەشاردۆتەوە وە هەوالی هاتنەوەی بۆ کرودستان راگەیاندووە
کە ئەمە دەقەکەیەتی /

خوشکان و برایانی بەهاگران
سلاو و حوورمەتی بێ پایان
دوای ئەوەی بە مەبەستی  سەفەر و ھندێک چارەسەری پزیشکی بۆ ماوەیەک لەدەرەوەی کوردستان بووم .
ئێستا بە لوتفی پەروەردگاری مەزن باشم  بەرەو وڵات و خاکی پیرۆزی نیشتیمان  لە ماوەیەکی کەم دا دەگەڕێمەوە .
ئەو سەفەرە، لە راگەیاندنی کوردستان و دەرەوەشدا ،کۆمەڵێک دەنگۆی زۆر و راو بۆچوونی جۆراوجۆر و جیاوازی لێکەوتەوە،  بە ھۆی ھەلوێستەکانم لە مەڕ داگیر کردنی   خاکی کوردستانی ولاتمان ، ئێستاش ئێوەی خۆشەویست دڵنیا دەکەمەوە، کە کوردستان وارگەی پیرۆزی منە و تەنانەت مردنیش من  و  وڵات لەیەک دوور ناخاتەوە .
ئەوەی من باسم لێکردووە  و ھەلوێست وبۆچونەکانم گۆانکاریەکیان بە سەر دا نە ھاتووە و ئەوەی داکۆکی لێ دەکەمەوە ئەوەیە، کە لای من پرسی پارێزگاری لە نیشتیمان و هەلوێستی دژە داگیرکاری، بڕیاری  هەمیشەیین  و من بەردەوام لەسەر ئەو هەڵوێستە دەمێنمەوە
و هەرگیز لەو هەڵوێستە نشتیمانیانە پاشەکشە ناکەم .
بێ ئەندازە سوپاسگوزاری و پێزانینم بۆ نیگەرانی و لێپرسینەکانتان هەیە لە ھەموو بەشەکانی کوردستان بە گشتی و لە ھەندەران بە تایبەتی  کە لەو ماوەیەدا بۆ برای خۆتان هەتانبووە و ھەمیشە  لە رێزەکانی  پێشەوەی خزمەتکردن و خزمەتکاری ئێوەی ئازیزدام لە ھەر شۆێنێک بم.
براتان
ئەدهەم بارزانی
١٨-٦-٢٠٢١
تەڤدا پرێس