TEVDA Press

حەوت برینداری لە هێزەکانی لیژنەی ئەمنی سلێمانیەو سێ برینداری لە هێزی کۆماندۆ هەیە

| Tuesday, 06.22.2021, 10:58 AM |



لیوا تایبەتەکەی جێگری سەرۆکی هەرێم بە دۆشکا روبەروی هێزی ئەمنی سلێمانی بووەنەتەوە.
شەوی رابردوو هێزەکانی لیژنەی ئەمنی سلێمانی کە پێکهاتووە لە ( ئاساییش، بەرگری فریاکەوتن، پۆلیسی فریاکەوتن، پۆلیسی هاتوچۆ) بازگەیەکی پشکنین لەبەردەم هۆتێل ئەبوسەنا دادەنێن، ئەوەی تا ئێستا بە ناڕەسمی باس دەکرێت، کچی جێگری سەرۆکی هەرێم دەکەوێتە بازگەکەوەو بەهۆی داواکردنی ناسنامە دەمەقاڵی دروست دەبێت و کچەکەش تەلەفۆن دەکات و هێزێکی لیوای تایبەتی جێگری سەرۆکی هەرێم دەگەنە شوێنی رووداوەکەو تەقە دەکەن، هێزەکە بە دۆشکا تەقە لە هێزە ئەمنیەکە دەکەن و بەهۆی شەڕەتەقەکەوە (٧) کەس لە هێزەکانی لیژنەی ئەمنی سلێمانی بریندار دەبن کە برینی دووانیان سەختەو لە هێزی کۆماندۆش سێ کەس بریندار دەبن.
🔹
ناوی بریندارانی هێزی لیژنە ئەمنیەکە:
🔸
دێرین جەبار ئاسایش
🔸
ئەیاد مستەفا ئاسایش
🔸
ئاسۆ ئەحمەد ئاسایش
🔸
جیڤارا ئازاد ئاسیش
🔸
عەتا محەمەد ئاسایش
🔸
محەمەد سدیق ئاسایش
🔸
ئاوات محەمەد ئاسایش
🔸
هێمن عومەر فریکەوتن
🔹
سێ کەس لە هێزی لیوا تایبەتەکەی جێگری سەرۆکی هەرێم برینداربوون .
یەکێکیان ناوی هێمن حسێنە

س/درەو
تەڤدا پرێس