TEVDA Press

سەرۆکایەتی پەرەلام وەلامی تەڤدا پرێس دەداتەوە

| Tuesday, 06.22.2021, 11:02 AM |


دوای ئەوەی تەڤدا پرێس دوێنی هەوالێکی لەسەر کامێرەمانی سەرۆکاتی پەرلەمان بەگشتی و هێمن هەورامی بلاوکردەوە لە ژێر ناونیشانی (

وێنەگری تایبەتی هێمن هەروامی بە ٧٦ گرام تلیاکەوە لەناو پەرلەمان دەسگیرکرا.)

لە رێگای ئەم لینکەوە دەتوانن بینەری هەوالەکە بن
https://www.tevdapress.com/?mod=news&id=818
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەوالەکەی تەڤدای بەدرۆخستۆتەوە گوایە ئەم وێنەگرە تەنها کارمەند بووە لەپەرلەمان وە لەناو پەرەلەمانیش تلیاکی لەدەست نەگیراوە
لە روونکردەنەوەکایەندا بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەن تەواوی زانیاریەکانی تەڤدایان پشتراستکردۆتەوە .
دەقی راگایەندنەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
🔹روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانه‌وه‌
هەواڵێکی پڕ لەچەواشەکارانە لەهەندێک پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە سەبارەت بەدەستگیرکردنی فەرمانبەرێکی پەرلەمانی کوردستان، بەپێویستی دەزانین ئەو ڕوونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی ڕابگەیه‌نین.
ئەو فەرمانبەرەی کە بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکراوە، فەرمانبەرێکی ئاسایی پەرلەمانی کوردستانەو ساڵی 2013 دامەزراوە لەڕاگەیاندنی پەرلەمان و بەھیچ شێوەیەک پەیوەندیی بەکاری دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان نەبووەو وێنەگری سەرۆک یان جێگر یان سکرتێری پەرلەمان نەبووەو تەنیا فەرمانبەرێکی ئاسایی بووەو ئه‌و فه‌رمانبه‌رێكه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان و له‌ده‌ره‌وه‌ى كارى وه‌زیفى گیراوه.
دەستگیرکردنی ئەو فەرمانبەرەش بەبڕیاری دادگا دەرخەری ئەو راستییەیە کەیاسا لەسەرووی هەمووانەوەیه‌و پێویستە هەمووان چاوەڕوانی بڕیاری دادگا بین بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو کەیسەو بڕیار لەسەردانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان
21ى حوزه‌یرانی 2021
تەڤدا پرێس