TEVDA Press

کەسوکاری زیندانیانی بادینان داوای پشتگیری و هاتنەدەنگی هاوڵاتیان دەکەن

| Friday, 06.25.2021, 05:43 PM |


بانگەواز
بە بڵاوکراوەیەک کەسوکاری زیندانیانی بادینان داوای پشتگیری و هاتنەدەنگی هاوڵاتیان دەکەن

دەقی بڵاوکراوەکە:
تكا لەسەرجەم هاوڵاتیان و ئازادیخوازان دەکەین هەرکەسێک خۆی بەخەمخۆری كورد دەزانێت بابێدەنگ نەبن لەو زولمەی له گيراوانی بادينان دەکرێت. ئەوان گيانی خۆیان خستوته مەترسی لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانی ئێوه دەبێت ئێوەش وەفای خۆتان بخەنەڕوو لە پشت شاشەكان وەرنە دەرێ. لانیکەم گەر به پۆستێكی سوشياليش بێت يان بەچالاكی هەڵوێست بنوێنن.
ئەمڕۆ ئەوانن سبەی  ئێمەین بۆیە
داوا له سەرجەم ڕێکراوەکانی مافی مرۆڤ و هەموو ڕێکخراوەكانی جيهانی دەکەين  
تكايه. تكايه. تكايه. بەجدی تر وەرنه سەرخەت بارودۆخی زيندانيان خراپه هيچ بەرەوپێشچونێك نيه و پلانی مەترسيدار هەيه كە هەموو چالاكوان بەبێ منەتی حوكم دەكرێن.

كەسوكاری زيندانيانی بادينان
تەڤدا پرێس