TEVDA Press

کوردستانپۆست

لای بنەماڵەی بارزانی شەرەف نیشتیمان و نەتەوە نییە

| Monday, 06.28.2021, 09:35 PM |


بۆ یەکەمجار وێنەی کچە بچکۆلەکەی مەسعود بارزانی بە ناوی (ئورفا) بڵاوکرایەوە... ئەو کچەی کە سەردەشت عوسمان  بە خەیاڵ و تەنزەوە پارچە پەخشانێکی لەسەر نووسیبوو، تێیدا خۆی کردبوو بە زاوی مەسعود بارزانی، لەسەر ئەو نووسینە دوایی شەهیدیان کرد. کوردستانپۆست ئەو  وێنەیەی لە تەڤدەوە وەرگرت و بڵاویکردەوە، بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە وێنانە تەنیا زمانێکە بنەماڵەی بارزانی لێی تێبگەن، کە بۆ رەخنەگرتن لە عەقڵی دواکەوتووی بنەماڵەی بارزانی، کاریان تێ دەکات. ئەوان باکیان بە هیچ شتێکی دیکە نایەت تا کاریان تێبکات، شۆردراونەتەوە،  بۆیە هەرچییەکیان لەسەر بنووسرێت گاڵتەیان پێدێت، چەند پێیان بڵێن خائین و دز و وڵاتفرۆش، داوێنپیس، ترسنۆک ناپیاو... هتد پێی تێک ناچن، بەڵام کاتێک وێنەی ژن و کچیان بڵاودەبێتەوە، بەمە دەتاسێن و دەماریان گرژ دەبێت بە دوای تۆڵەدا دەگەڕێن، کە ئەوەی ئەو کارەی کردووە لەناوی بەرن.
ئەوان ژن و کچی خۆیان زیندانی کردووە. زیندان بریتیی نییە لە شوێنێک کە بۆ ماوەیەکی دیارییکراو تاوانبارێک زیندانی دەکرێت و دەخرێتە ژورێکەوە بە تەنیا ناهێڵن لەگەڵ کەسدا قسە بکات، رێگای نادەن بچێتە دەرەوە هاتوچۆ بکات. ژن و کچی بارزانییەکان لەو رۆژەوەی کە لە دایک دەبن، چارەنووسیان زیندانە بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچووە، تا ئەو رۆژەی ماڵئاوایی لە ژیان دەکەن، جگە لە خۆیان کەسی تر بۆی نییە لێیان نزیک ببنەوە و قسەیان لەگەڵدا بکەن و بیاندوێنن. ئەمەش تاوانێکی گەورەی مرۆڤایەتییە، کە لە ژنانی بارزانی دەکرێت، ئێمە نازانین چۆن تا ئیستا کەس باسی  ئەو تاوانە ناکات و دادگا و رێکخراوە جیانییەکانیان لێتێنەگەیندراوە.
ئێمە دڵنیاین لە بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە بۆ خودی کچ و ژنەکان، گەلێک پێی دڵخۆش دەبن، لایەنی کەم، لە ناخەوە پەنجەرەیەکیان لە زیندان بۆ دەکرێتەوە . ئەوان کارگەی بەرهەمهێنانی منداڵن بۆ جامانەسورەکان، لەوە زیاتر هیچی دیکە نیین. ئەوان شەرەفی جامانەسورەکانن، کە پیاوەکانیان شەرەفی خۆیان لەناو دوو بست گۆشتدا دەبیننەوە. شەرەف بۆ ئەوان تەنیا ئەمەیە، نەک نیشتیمان و خاک و نەتەوە. بۆیە بە هاسان و بە هەرزان نیشتیمانیان فرۆشتووە. شەرەف لای نێرینەی بنەماڵەی بارزانی ئەو کچ و ژنانەیانە کە تەنیا خۆیان دەستیان بۆ دەبەن، کەرامەت ئەو جامەدانە سوورەیە کە ئۆردوغان بۆیان دەدۆزێت.

ئورفا مەسعود بارزانی

هەندێک کەس پێیان وایە بڵاوکردنەوەی ئەو وێنانە کارێکی نامرۆڤانە و نا ئەخلاقییە، ئەوانە لە بیریان دەچێتەوە کە وێنەی کچەکەی مەسعود، واتا خوشکی سەرۆکی حکومەت (مەسرور) و ئامۆزای سەرۆکی هەرێم (نێچیرڤان) و کچی سەرۆکی عەشرەتی بارزان و سەرۆکی پارتیی (مەسعود بارزانی)یــە، ئەمانە شتی تایبەتیان نییە تا بڵاوکردنەوەی وێنەکان نامرۆڤانە و نا ئەخلاقیی بێت.
بڵاوکردنەوەی وێنەی کچەکەی مەسعود شەڕکردنە لەگەڵ ئەو عەقڵە عەشایریی و پیاوسالارییەی بنەماڵەی دواکەوتویی بارزانی لەو حاڵەتەدا بە لای ئێمەوە، هیچ شتێک تایبەت و شەخسی نییە، دەبێت هەرچییەکیان هەبێت بخرێتە سەر بەڕە.

بەکارهێنانی تێرمی نامرۆڤبوون... بۆ بنەماڵەی بارزانی هەڵەیە، ئەمیش لەبەر دوو هۆ:

- یەکەم: ئەوان خۆیان بە خوا دەزانن، نەک بە مرۆڤ.
- دووەم: ئێمەش بنەماڵەی بارزانی بە مرۆڤ نازانین، بەڵکو بە دڕندەیەکی بێ بەزەیی وەکو کەمتیارێکی برسی.

سەیران سابیر مەلا مستەفا بارزانی

بۆ مەسەلەی نائەخلاقییش، کە هەندێک کەس پێیوایە بڵاوکردنەوەی وێنەی کچ و ژنەکانیان نا ئەخلاقییە. ئەوان باکیان لە ئەخلاق نییە، چونکە بۆ خۆیان نیانە. ئەوانەی کە خائین و ناپاک بن، وەکو بنەماڵەی بارزانی، پێناسەی ئەخالاق نایانگرێتەوە.
بنەماڵەی بارزانی هەموو مەرجەکانی پێناسەی خیانەت دەیانگرێتەوە، بۆیە پێمان وایە خیانەتکردن تەنیا کەسەکان ناگرێتەوە کە بەکارەکە هەڵدەستن، بەڵکو ئەوانەیش دەگرێتەوە، کە لەبەری خیانەت دەخۆن!
لە فینلەندا و لە بەلجیک و نەرویژ لە زۆر وڵاتی تر کاتێک ئەوانەی لەگەڵ نازییەکاندا دەستیان تێکەڵ کردبوو، هەروەها لە ڤێتنام ئەوانەی هاریکاری ئەمەریکییەکان بوون، کاتێک سەرکەوتنیان بەدەست هێنا، جگە لە دادگاییکردن و کوشتنی خائینەکان، سزای کوڕ و کچ و کەسوکاریشیان دان، بۆیان نەبوو بگەڕێنەوە بۆ نیشتیمان، بۆیان نەبوو خاوەنی ماڵ و موڵک بن، چونکە خیانەتکردن لە خاک و نیشتیمان گەورەیە و لێبوردنی نییە ، بەو واتایەی کاتێک خائینێک پارە دەدزێ، زەوی داگیردەکات، دەستکەوتێکی مادی دەبێت بەشی زۆری ئەو دەستکەوتانە بۆ ماڵ و منداڵەکانێتی. ئەمانیش هاریکارن و لەبەری ئەو دەستکەوتە دەخۆن. بۆیە بەرپرسەکانی کوردیش بە خۆیان و ماڵ و منداڵیانەوە هاوکاری خیانەتی باوکیانن، لەبەرهەمی خیانەت دەخۆن..

زیکرا مەسری بارزانی

میللەتی زیندو دەبێت نەک دادگایی خۆیان بەڵکو دادگایی ژن و کچ و کوڕ و ئەو خزمانەشیان بکات، کە لە بەری خیانەتی خائینەکان دەخۆن! لەگەڵ ئەم نووسینەدا وێنەی  خێزانی مەسرور و مەنسوری کوڕی مەسعود بارزانی بڵاودەکەینەوە، کە ئەمڕۆ مەکی ئامێدی لە تەڤدە پرێسدا بڵاوی کردۆتەوە.

کوردستانپۆست