لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئەو ڕاستیانەی دەمەوێت لەبارەی چالاکوانانی بادینان بۆ مێژوو بیڵێم..

Thursday, 07.29.2021, 12:56 PM


عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان
بۆ چەندەمین جارو ھەر لەسەرەتاوە لە دۆسیەی دادگایککردنی چالاکوانانی بادینان ئامادەبووم.
چەند ڕەخنەو سەرنجێک:
یەک: تۆمەتەکان بەتێکڕا ھەوڵی تیرۆکردن و کاری سیخوڕی و ئاژاوەیە، بەڵام ھیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەر نیەو چەکێک دەستگیر نەکراوە..
دوو: ئەمڕۆ بۆ دوەمجار شیروان شیروانی وتی: لەوانەیە ٥٠ وەرقەم پێئیمزاکرابێت لەژێر ھەڕەشەی ناموس و لێدان..
ئەیاز کەرەم، ڕویکردە نوێنەری ئەنجومەنی ئاسایش و وتی: بەلێدان قسەمان پێکراوەو ئەو قسانە ھیچی ھی ئێمە نین..
شیروان شیروانی و ئەیاز کەرەم و شڤان سەعید، کرابونە شاھید بەسەر بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆژکی و گوھدار! ھەرسێکیان ڕەتیان کردەوە کە ئەوە وتانەی وەک شاھیدی دەخوێندرێتەوە ھی ئەوان بن..
ئایا دەکرێت لە ژێر ئەشکەنجەدا کەسێک بکرێتە شاھید بەسەر کەسێکی دیکەوە! دادگا و داواکاری گشتی بێدەنگ بون!
ھەرچەندە لە ھیچ شاھیدیەک باسی گروپی چەکدارو سیخوڕی نەکرابوو!
سێ: ئەمە چەندەمین جارە بەبێ ئەوەی خۆی ئامادەبێت یان ناوی بھێندرێت کەسێک بە ژمارەی نھێنێ. ژۆژێک دەگوترێت شاھیدی ژمارە ٥٠ و ڕۆژێک ٣٥، لە دادگا دەخوێندێتەوەو دەڵێ: ئەمانە گروپی چەکداریان ھەبوە بۆ کوشتن و تیرۆر! لە دادگا کەسێک، کە کەس نازانێت ھەیە یان وەھمەو کێیە؛ چۆمن دەبێ وە شاھید بۆ حوکمدان وەربگیرێت!!!..
چوار: ئومێد بەڕۆژکی ئەمڕۆ ھاواری دەکرد دەیوت: ساڵێکە پارێزەری خۆم نەدیوە!!
پێنج: ئەم پرۆسەی دادگاییکردنە زۆر زۆر خاو بەڕێو دەچێت و وابڕوات تاوەکو ساڵێکی دیکە کۆی دۆسیەکە کۆتایی نایەت!
شەش: ئەمڕۆ نوێنەری ئەنجومەنی ئاسایش، مامۆستا بەدەل و ئومێد بەڕۆژکی تۆمەتبارکردبو بەوە گروپی چەکرداریان ھەیە، نە دەمانچەیە گیراوەو نە بەڵگەیەک؟
دادوەر وتی: بەڵگەت چیە؟
نوێنەری ئەنجومەنی ئاسایش وتی: شیروان شیروانی وتوویەتی!!
من لەسەرەتایی ئەم دۆسیەوە لە دادگام ھەرگیز پێشتر شیروان قسەی وای نەکردوە! قسەکانی پێشتریش لە دادگا تۆمارکراون، ئەمڕۆش خۆی ڕەتیکردەوە ھیچ گروپێکی چەکدار بونی ھەبێت!
حەوت: پێیان دەگوترێت بەشداری خۆپیشاندانت کردوە! ئێ خۆ ئەم کەسانە بە تۆمەتی خۆپیشاندان نەگیروان، تۆمەت تیرۆرە!
ھەشت: پرسیاریان لێناکرێت چەکیان پیگیراوە یان ھەوڵی تیرۆرکردنی کەسێکیان داوە، دەڵێن: لە گروپی چاتدا بون؟ !

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

کەمال جەمال موختار: روونکردنەوەیەک لە سەر لێدوانێکی خۆم سەبارەت بە پلانی فڕاندنی جەمیل بایەک کوردستانپۆست: مه‌سرور بارزانی له‌ ژێر هه‌ره‌شەكاندا شه‌عبان شه‌عبانی گەڕانەوە سەر کارەکەی شه‌ریف هه‌ژاری: بۆچی ئینگلیزه‌كان سێ جار سێ كه‌شتی زه‌به‌لاحی خۆیان ناو ناوه‌: 'كوردستان'!؟ تەڤدا پرێس: تیمی کوردستانی عێراقی CPT، ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە تەڤدا پرێس: بنەمالەی ئەنجەد رێکانی داواێک ئارستەی خەلکی شێلادزێ و کوردستان دەکەن تەڤدا پرێس: یەکێتیی ئەوروپا: لە گوشارە سیاسییەکانی سەر کەیسی حوکمدراوانی بادینان نیگەرانین کوردستانپۆست: لای بنەماڵەی بارزانی شەرەف نیشتیمان و نەتەوە نییە تەڤدا پرێس: کەسوکاری زیندانیانی بادینان داوای پشتگیری و هاتنەدەنگی هاوڵاتیان دەکەن تەڤدا پرێس: ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ٥ ی ئێوارە لە باخی گشتی گردبوونەوەیەک ساز دەکەن تەڤدا پرێس: پێشمەرگەێکی مەلبەندی سێ هەولێر چیرۆکی کرامەت شکاندنەکانی شێخ جەعفەر لە شاخ بۆ تەڤدا باس دەکات

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟