TEVDA Press

ئاماری نوسینگەی رفێندراوانی ئێزدییەكان:

| Tuesday, 08.03.2021, 04:56 PM |


ئاماری نوسینگەی رفێندراوانی ئێزدییەكان:
* كۆی ئێزدییەكان لە عێراق: 550 هەزار كەس
* ژمارەی ئاوارەكان بەهۆی داعشەوە: 360 هەزار كەس
* ژمارەی شەهیدەكان لە رۆژەكانی سەرەتای هاتنی داعش: 1293 شەهید
* ژمارەی ئەو منداڵانەی باوكیان لەدەستداوە: 1759 منداڵ
* ژمارەی ئەو منداڵانەی دایكیان لەدەستداوە: 407 منداڵ
* ژمارەی ئەو منداڵانەی باوك‌و دایكیان لەدەستداوە: 359 منداڵ
* ژمارەی ئەو منداڵانەی دایك‌و باوكیان لای داعشن: 220 منداڵ
* كۆی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی بە شەنگال دۆزراونەتەوە: 80 گۆڕ و دەیان گۆڕی تاكەكەسی
* ژمارەی ئەو مەزارگە‌و شوێنە ئاینییانەی لەلایەن داعشەوە تەقێندراونەتەوە: 68 مەزارگە
* ژمارەی ئەو ئێزدییەكانی كۆچیان كردووە بۆ دەرەوەی عێراق: زیاتر لە 100 هەزار كەس
* ژمارەی ئێزدییە رفێندراوەكان: 6417 كەس، 3548 نێر، 2869 نێر
* ژمارەی ئەو ئێزدییانەی لە دەستی داعش رزگاركراون: 3451 كەس، 1178 ژن، 337 پیاو، 1010 منداڵی كچ، 926 منداڵی كوڕ
* ژمارەی ئەو رفێندراوانەی ئازادنەكراون: 2966، 1360مێ‌، 1606 نێر.
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" 3ی ئابی 2014 هێرشیكردە سەر قەزای شەنگال‌و شارۆچكە‌و گوندەكانی دەوروبەری‌و تاوانی كۆمەڵكوژی دژ بە ئێزدییەكان ئەنجامدا‌و ژنان و كچان‌و منداڵانانی ئەو كەمایەتییە ئاینییەیان كردە كۆیلە‌و سەبایا و لە بازاڕەكانی رەقەدا كڕین‌و فرۆشتنیان پێوەكردنن و كردنیانە كۆیلەی سێكسی.

سەرچاوە درەو میدیا
تەڤدا پرێس