هەواڵ
سزادراوانی بادینان زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت
Saturday, 08.07.2021, 11:50 AM
تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان مهترسیهكی گهوره ئاشكرادهكهنو لهوبارهیهشهوه نامهیهك ئاراستهی سێ سهرۆكایهتیهكهی ههرێمو دهستهی مافی مرۆڤی لیژنهی مافی مرۆڤی پهرلهمان دهكهن، ڕایدهگهیهنن، "هەواڵمان پێگەیشت کە سزادراوانی بادینان (ڕۆژنامەنوسو چالاکوانان ) زۆر ئەزیەت دەدرێنو فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت".
بهگوێرهی ڕاگهیهنراوێكی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان كه ئاراستهی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایتی پەڕلەمان کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکو ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستانو دەستەی مافی مرۆڤ كراوه ئاماژهكراوه بهوهی، "هەر ئێستا هەواڵمان پێگەیشت کە سزادراوانی بادینان (ڕۆژنامەنوسو چالاکوانان) زۆر ئەزیەت دەدرێنو فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت".
لهو ڕوهوه داوایكردوه، "بەپیر بانگەوازەکەمانەوە بێن کە بارودۆخی تەندروستیو شوێنی حەوانەوەو مامەڵەی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەوپەڕی خراپیدایەو دورە لەهەموو بەها ئینسانییەکانو هیچ ڕەچاوی مافەکانی زیندانیانیان لەگەڵ ناکرێت".
دەقی راگەێندراوەکە
بەڕێزان / سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، سەرۆکایتی پەڕلەمان کوردستان ، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ، بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ، دەستەی مافی مرۆڤ ، تەواوی لایەنە پەیوەنددارەکان ..
هەر ئێستا هەواڵمان پێگەیشت کە سزادراوانی بادینان (ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان ) زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت ، بۆیە داواتان لێ دەکەین بە پیر بانگەوازەکەمانەوە بێن کە بارودۆخی تەندروستی و شوێنی حەوانەوە و مامەڵەی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەو پەڕی خراپیدایە و دورە لە هەمو بەها ئینسانییەکان و هیچ رەچاوی مافەکانی زیندانیانیان لەگەڵ ناکرێت داواکارین بە زوترین کات بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەورانی هەولێر یاخود چاکسازی زەڕکا لە دهۆک کە بەپێی یاسا دوای سزادانی هەر ڕاگیراوێک دەبێ بگوازرێنەوە چاکسازی و وەک هەر زیندانیانی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و ئەوانە مرۆڤن و ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەن و هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێشتنەوەیان لە زیندانی ئاسایش و نایاساییشە ..
لەگەڵ ڕێزمان
تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان
7/8/2021
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس