بنەمالەی مامۆستا بەدەل بەرواری بێ ئاگایی خۆیان و نیگەرانی خۆیان دەربڕی کە پارێزەرێک بەناوی سەرۆکی تیمی پارێزەران لێدوانی داوە
| Monday, 08.09.2021, 10:45 AM |
هەموان بە پەرۆشین بۆ ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ڕۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی و تـەواوی ڕاگیـراوانی بـادینـان
"پارێزەرانی سزادراو و ڕاگیراوانی بادینان "
مداوەلەیەک لەگەڵ پارێزەران ( حمدی برواری برای مامۆستا بەدەل برواری و رەمەزان ارتیسی و ڕیڤینگ یاسین و کامەران سارمەمی و بەندە ) پارێزەرانی سزادرا و ڕاگیراوانی بادینان بۆ خۆ ئامادەکردن :
یەکەم هەوڵدانی زیاتر بۆ هێنانە پێشی وادەی دادگاییکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ڕۆژنامەنوس ئومێد بەڕۆشکی کە ۳٠/۹/۲٠۲۱ دانراوە .
دووەم هەوڵدان بۆ هێنانە پێشی وادەی دادگاییکردنی چالاکوان و رۆژنامەنوسانی تری بادینان کە بەشێکیان (۲٠/۹/۲٠۲۱ و بەشێکیان ٦/٩/٢٠٢١)ه .
سێیەم بنەمالەی مامۆستا بەدەل بەرواری بێ ئاگایی خۆیان و نیگەرانی خۆیان دەربڕی کە پارێزەرێک بەناوی سەرۆکی تیمی پارێزەران لێدوانی داوە و رایگەیاندوە کە تەنها ئەو پارێزەری مامۆستا بەدەلە و لەسەر زاری بنەمالەی مامۆستا بەدەل بەرواری قسەی کردوە ، بنەماڵەی مامۆستا بەدەل ڕتیان کردەوە و قبوڵیان نییە کەس بەناوی ئەوان قسە بکات .
سێیەم بریارمان دا کە دو لائیحەی بەرگری ئامادە بکرێت بە زمانی کوردی و عەرەبی بۆ رۆژی دادگاییکردنی کۆتایی .
هەموان بە پەرۆشین بۆ ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ڕۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی و تەواوی راگیراوانی بادینان
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved