TEVDA Press

لە درێژەی پاوانخوزیەکانی کوڕەکانی مسعود بارزانی گەورەترین دار ضيافةی مەسیف لەبن دەستی نێچیرڤان بارزانی دەرهێنرا

| Monday, 08.09.2021, 08:50 PM |


وەیسی مسعود مەلا مستەفا گەورەترین دار ضيافةی مەسیفی دەستبەسەرداگرت بۆ شەوانی سوور.
مەسیف ئەو شوێنەی پارتی بە دڵی خۆی دەزانێت . ئەم میوانخانە تایبەتەی بنەماڵەی بارزانی لەساڵی 2005 لە لایەن نێچیرڤان بارزانی لەسەر بودجەی حوکمەتی هەرێم لە مەسیف سەلاحەدین دروستکراوە و دەکەوێتە سەر ڕێگای سەری ڕەش و تەنیشت هێزی تۆپخانە لە بەرامبەر مزگەوتی چوار خولەفا.
بۆ میوانە تایبەتیەکانی بنەماڵەی بارزانی دروستکراوە بەتایبەتی میوانە تایبەتیەکانی مەسعود و نێچیرو مەسرور وبارزو نەبیلە، هەر کەسایەتییەکی سیاسی ، هونەریان بانگهێشت بکردایە لەو میوانخانەیان دادەنا، هەروەها شوێنی مانەوەی وەفدە هەواڵگریەکانی دەوڵەتەکانی دەوروبەرەی کوردستانە ، لە لایەن مەکتەبی نێچیرڤان بارزانی سەرپەرشتی دەکرا .
لە درێژەی پاوانخوزیەکانی کوڕەکانی مسعود بارزانی گەورەترین دار ضيافةی مەسیف کە لەبن دەستی نێچیرڤان بارزانی دەرهێنراوە ،و وەیسی مەسعود بارزانی بۆ شەوانی سووری تایبەتی خۆی دەستی بەسەرداگرتووە.
تەڤدا پرێس