وتار

نەخێر ھەرگیز سەردەمی بەعسیش وانەبوە

Sunday, 08.08.2021, 05:00 PM



لەسەردەمی بەعس پێشمەرگە لەشەڕدا دەگیرا بەچەکەوە یان رێکخستن لەکاتی چالاکیدا بەڵام :

١- تەنھا ئەوەندە ئازارو ئەشکەنجەیان دەدا تا ئعتیرافی دەکرد دوای ئەوە لەگوڵ کاڵتریان پێ نەدەوت

٢- ھەر ئەوەندە لە زیندانی ئەمندا دەمایەوە تا لەلایەن دادگاوە حوکمدەدرا ، ھەمان ڕۆژ دەبرا بۆ زیندانی چاکسازی لە ئەبوغرێب و قەدەغەبوو  یەک شەو لە ئەمن بمێنێتەوە

٣- مانگی جارێک یان دوو ھەفتەجارێک مافی یاسایی خۆی بوو کەس و کاری سەردانی بکەن خواردن و جلی بۆبەرن و تا کۆتایی دەوام لەلای بمێننەوە

٤- دەزگای ئەمن و مخابەرات ھەرگیز نەک نەدەبونە تەرەف لە دەعواکە دژی تۆمەتبار بەڵکو مەمنوعیش بوو بێنە ناو ھۆڵی دادگاکە

٥- ھەر زوو زوو بەبیانوی جیا جیاوە لێبوردنی گشتی بۆ سیاسیەکان دەردەکراو ھیچیان ماوەی سجنەکەیان تەواو نەدەکرد

بەعس وەک ئەمان بەحیساب «دیموکراتیش » نەبوو بەلکو  دیکتاتۆر دوژمنیش بوو

ئیتر ئەوە راستیە ھەتا پێتان دەکرێ لە پەیجە بێ دایک و باوکەکانتانەوە تۆمەتمان بۆ ھەڵبەستن ئێمە ناتوانین لەو راستیانە بێ دەنگ بین


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟