TEVDA Press

هێزەکانی ٨٠ ی پارتی و پاسەوانانی سنوری ئێراقی هێرشێکی لە ناکاو دەکەنە سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان

| Tuesday, 08.11.2020, 01:13 PM |


ئەمڕۆ سەر لە بەیانی کاتژمێری ٧ ی بەیانی هێزێکی ئێراقی پاسەوانی سنور و میلیشیاکانی ٨٠ ی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان هێرشێکی لە ناکاویان کردۆتە سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە گەروی هاجەرێ .

پاش روبەڕوبونەوەیەك هێزەکانی ئێراقی و پارتی کشاونەتەوە. بەڵام بە پێی هەواڵەکان هێزەکانیان لە پلانداندانان دان بۆ دوبارە هێرش کردنەوە بۆسەر گریلاکان. سەبارەت بە قوربانیەکان تەنها هەواڵی ئەوە گەیەنراوە کە هاوڵاتیەكی ناوچەکە بریندار بووە.

تەڤدا پرێس