هەواڵ

کاپتنەکەیانەوە لە کەنەدا ماونەتەوەو داوای پەنابەریان کردوە

Tuesday, 08.24.2021, 06:51 AM


فەزیحەیەکی شەرمهێنەر بۆ دەوڵەتی تورکیا تەواوی ئەندامانی تیمی فڕۆکەیەکی ئێرلاینی تورکی  کە لە ئەستەمبوڵەوە بۆ تۆرنتۆ /کەنەدا ڕۆشتوە،  بە کاپتنەکەیەوە لە کەنەدا ماونەتەوەو داوای پەنابەریان کردوە!!!!.

ژمارەیەک لە ڕۆژنامەو میدیاکانی تورکیا و هەروەها وێبسایتی تورکی «Airport Huber» هەواڵەکەی بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت، بارودۆخی خراپی تورکیا و نائومێدی ئەم نەوەیەی ئێستا کاریگەری کردبوە سەر ئەو تیمە فڕۆکەوانیەش، هەروەها کێشە ئابووریەکانی تورکیاو قەیرانی تورکیا لەگەڵ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناو کێشەی دابەزینی لیرەی تورکی بەرامبەر دراوەکانی تر، و بەگشتی ئەو کێشە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیانە لە پشت هەڵهاتنی ئەو تیمی فڕۆکەیەوەن.
ئەوە بارودۆخی خراپی ناوخۆی تورکیایە تەنانەت کاپتنی فڕۆکەش هەڵدێت، کەچی مەلاین دۆلاری تەرخانکردوە بۆ سوپایەکی دڕندەو وەحشی ئاسا، ڕۆژانە هێرش و دەستدرێژی ئەکات لەو دیو سنورەکانەوە. نزیک هەفتەیەکە لەسەریەک هەموو ڕۆژێ شەنگال و سەرێکانی و عەفرین و تەلتەمرو چەندین شوێنی تری لە باشورو لە ڕۆژئاڤا بۆردومان کردوە.

Link,
https://asumetech.com/after-taking-off-for-toronto-the-turkish-crew-members-apply-for-asylum-in-canada/

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟