TEVDA Press

ئەمریکا دوای ئەفغانستان لەعێراق دەکشێتەوە.....

| Tuesday, 08.24.2021, 08:14 AM |


لە فەیسبوکی (گۆران دوکانی) وەرگیردراوە؛ Goran Dukani | Facebook "ئەمریکا دوای ئەفغانستان لەعێراق دەکشێتەوە، ئەوانەی لەگەڵ ئەمریکیەکان کاریان کردوە بەڕەسمی دێن بۆ ئەمریکا" ئەمە تازەترین هەواڵە بۆ ئەو کەسانەی لەعێراق و ئەفغانستان لەگەڵ ئەمریکیەکان کاریان کردوە، تکایە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی ڤیزا وەربگرن و بەیەکجاری سەفەری ئەمریکا بکەن. دوێنێ ۲۳ی ۸ لەسەر ماڵپەڕی ڕەسمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بلاوکراوەتەوە بۆ ئەو کەسانەی لەهەردوو ولاتی ئەفغانستان و عێراق لەگەڵ ئەمریکیەکان کاریان کردوە، ئەم هەواڵە بەڵگەی ڕەسمیە کە ئەمریکا دوای ئەفغانستان لە عێراق دەکشێتەوە. دوای ئەوەی ئیدارەی بایدن هەرایەکی گەورەی لەمیدیاو شەقامی ئەمریکی لەسەر دروست بوو کەپێش پاشەکشەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان هیچ کارێکیان بۆ هاوبەشە ئەفغانیەکانیان نەکرد، تەنانەت بۆ ئەو هاولاتیە بەڕەگەز ئەمریکیانەش کەتاکو ئەمرۆ لەئەفغانستانن گیریان خواردوەو ناتوانن سەفەربکەن و بگەڕێنەوە بۆ ئەمریکا. جێگای ئاماژەیە ئەم هەواڵەی ماڵپەڕی ڕەسمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دروست ئەوەمان پێ دەڵێت ئەمریکا دوای ئەفغانستان لەعێراق دەکشێتەوە. بۆ هەنگاوەکانی پڕکردنەوەی فۆڕم و ڕێنمایەکان تکایە سەردانی ئەم لینکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بکەن: https://travel.state.gov/.../siv-iraqi-afghan-translators...
تەڤدا پرێس