هەواڵ

٣١ ئاب

Monday, 08.30.2021, 11:25 AM


ھەولێر، ساڵی ١٩٩٦
ئەحمەد چەلەبی و سینان چەلەبی و شیوعی و ئیسلامیەکان لە ڕووداوەکانی دوای ٣١ی ئاب(٢ی ئابی ساڵی ١٩٩٦) ...

ھەزار دیناری سویسری ئەودەم بەخشیشی ھەر ئەفسەرێک و پێنج سەد دیناریش بۆ ھەر جوندێێکی ھێرش بەری حەرەس جمھوری بوو لۆسەر ھەولێرێ لەلایەن خەزێنەی گومرگی ئیبراھیم خەلیلی پارتی.
ئەودەم موئتەمەری وەطەنی عێراقی(INC)بە سەرکردایەتی دکتۆر ئەحمەد چەلەبی بارەگا سەرەکیەکەی لەمەسیف سەلاحەدین بوو. بۆئەو دەم تایبەت بوو کەئامێرێکی تەلیفۆنی پەیوەندی کردنی نێودەوڵەتیان ھەبوو. بۆ کرێش خەلک بەکاری دەھێنا پێنج دەقیقە قسەکردن لەگەڵ ئاوروبا پێنسەد دیناری عێراقی بوو.
مەقەڕاتی تریشیان وەک ھەر ھەموو حیزبەکان و UN و خاچی سوور و نوێنەرایەتی زۆر لەوڵاتان لەعەنکاوەی بوو.
لەڕۆژی ٣١ی ئاب ھێزەکانی پارتی زیاتر مشوری خاوێن کردنەوی یەکێتیەکان بوون بۆ شاربەدەرکردنیان بەتایبەت کۆسرەت ڕەسول ھێزە نزیکەکانی کەنەیاندەویست یان نەیان دەتوانی بەو ھێزە شڕە خۆرەی لەمەسیفی ڕا ھاتبوو ڕێگری لێ بکەن. ئەوە بوو لە دوای نیوەڕۆیەکەی لە گەڕکی باداوان ڕا و بەبەینی موجەمەعی دارەتوو ڕێی کەرکوکێ دەرباز بوونە دەشتی کۆیە.
نەک وەک ئەوەی ڕێیان پێ درابێ یان وەک ئەوەی گوایە پرسیاری ویان کردبوو.گۆتووبیان قورتار بوونە، گۆتوبیان کەواتە ھیچمان نەکردیە!
دیارە لایەن و حیزبەکانی تریش ھەر بێئاگا بوونە لەوەی چ دەگوزەرێ. ھەتا وەک فەرەقەتێی ھەموو لەناو ماڵ و بارەگا حیزبیەکانیان دەستگیرکران.
وەک لەبڵاوکراوەکانی سکاڵا نامەی حیزب و لایەنە ئیسلامی و تورکمانی و حەرەکەی مەلەکی دەستووری و یەکێتی بەدیار کەوت.
چل و پێنج ھەزار ئەفسەر و سەربازی عێراقی لەحەڕەس جمھوری و چەند تیمێکی ڕاھێنراو و شارەزا لەموخابەرات و چوارسەد دەبابەی T52, T62 , T72 و ھێلیکۆبەتەری ھۆنز350و تۆپی نەمسایی 100ملم و 130 ملم و کاتیۆشاو پەنجا ئۆتۆمبێل و فرقەی ئەسنادی چوار و حەفت و ھەشتی عێراقیش ھاوکاری حەرەس جمھوری بوون لۆ داگیرکردنی ھەولێرێ!
------------------------
( السيد مسعود البارزاني أرسل في ٢٢ أب ١٩٩٦ رسالة الى الرئيس العراقي صدام حسين جاء فيها أن منطقة جومان وسيدكان تتعرضان منذ ١٧ أب ١٩٩٦م لعدوان غاشم مشترك لزمرة جلال الطالباني وايران مما أسفر عن استشهاد وجرح العديد من المواطنين العزل وتدمير ممتلكاتهم. وقال السيد مسعود البارزاني في رسالته أن المؤامرة أكبر من طاقتنا لذا نرجوا من سيادتكم الامر الى القوات المسلحة بالتدخل لمساندتنا لدفع الخطر الاجنبي وانهاء تآمر وخيانة جلال الطالباني)
-------------------------
دیارە حیزبی شیوعی عێراقیش ئامانجی داخوازیەکانی عێراق بێ لەو ڕێکەوتنەی نێوان بارزانی و صەدام بۆ پاکتاو کردنیان. وەک لەبەیان نامەکەی خۆیان دا ھاتووە.
-------------------------
بيان الحزب الشيوعي العراقي الصادر في الاول من أيلول ١٩٩٦م والتاكيد على تعرض مباني ومقرات الحزب الشيوعي العراقي للقصف المركز ونهب ما تبقى من محتويات المباني مع سقوط العديد من القتلى والجرحى من منتسبي الحزب.
-------------------------
دیارە ئەودەم لەدوای ڕاپەڕین پێکھاتەکانی تری نەتەوەکانی تریش کەوتنە خۆ لەو ئازادیەی دوای ڕاپەڕین فەراھەم بوو بۆ چالاکی سیاسی و کولتوری. بەوێنەی تورکمان و ئاشوری و حەرەکەی مەلەکی دەستووری دوا ماوەکانی مەلیک فەیسەڵی دووەم و کۆنگرەی نیشتیمانی عێراقیش.
لەناو ھەموو ئەوانە جەبھەی تورکمانی و ھەندێک حیزبی تورکمانی وەک تورکمان ئیللی و وەتەنی و ئیغاسەی تورکمانی و تەلەفزیۆن و ڕادیۆی جەبھەی بەرامبەر موحافەزەی ھەولێرێ و مزگەفتی حاجی مەحمود حەلافی لە بینایەی تەنیشت حەلەویات صەفار.
ھەر زوو تیمە موخابەراتە عێراقیەکە بەچاوساغی موعتەمەدە کوردەکان و لەژێر پارێزگاری حیمایەی چەکدار و پێشمەرگەکانی پارتی.
کە ئەودەم فرانسۆ ھەریری بەئاشکرا لەنێو جادەکانی ھەولێرێ دەبینرا بە پیکابێکی سوور و ھەندێک ڕێگریشی دەکرد لە دزی و تاڵانی ئاشکرا!
ئەگەرچی نێچیرێکی ئاسانیش بوو بۆ ھەندێک لایەن کە دایانەویست زەفەری پێ بگەیەنن!
دواترگەیشتنە بارەگاکانی ئەحمەد چەلەبی و دەیانیان لێ دەستگیر کردن و جەبھەی تورکمانی و ئیزاعە و تەلەڤزیۆنەکەیان و ئیغاسەی تورکمانی و بارەگاکانی ئەو حیزبانەی لێرە ھەیان بوو لەگەڵ ھەندێک ناوەندی کولتوری خۆیان سەرجەمیان دەستی بەسەر داگیراو.
لەولا تریش حیزبە ئیسلامیەکان و ئیتیحادی ئیسلامیش لەیەکگرتوو کەوتنە بەر ئەو شێڵاوە و دەیانیان لێ دەستگیر کرا.
وەک تورکمانەکان خۆیان باسی لێوە دەکەن تەنیا دکتۆر (ئەندایزیار) سینان چەلەبی و مەحمود چەلەبی لەقاپی ئیبراھیم خەلیل ڕێگایان پێ درا بگەنە تورکیا باقی کادیر و ئەندامەکانیان ئەوانەی گەیشتبوونە زاخۆ لەنێوان ترسی گرتندا بوون.
بەمەزەندەی بڵاو کراوەکانی خۆیان بەئاماژەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێو دەوڵەتی و خاچی سوور زیاتر لە سێسەد کەسیان دەستگیر کراون و سی و سێ کەسیشیان لەعێراق لەسێدارە دراون.
--------------------------
* تقارير منظمة العفو الدولية الصادرة في الثالث من أيلول ١٩٩٦م حول انتهاكات حقوق الانسان أثناء اجتياح مدينة أربيل والتأكيد على عمليات الاعتقال والقتل لافراد المعارضة العراقية.

* . تقرير الصليب الاحمر الدولي عند زيارته للمنطقة حول عدد السجناء البالغ عددهم أكثر من ٤٠٠ سجين محتشدين في أحدى القاعات المدرسية التابعة للمدرسة الواقعة على الطريق بين مركز أربيل ومصيف صلاح الدين.
--------------------------
وەک دەگێڕنەوە یەک کەسیان لەجەبھەی تورکمانی لەناو بارەگایەکەیان نەگیرابوو تورکمانێکی کەرکوکی بوو، زوو گوتوبوی ئەوە ئەو تورکمانانە دەست بەسەریان کردیمە داوای پارەیان لێکردیمە.
ھەموو ئەوانەی INCیش چارەنووسیان نادیار بوو. باس لەوەش دەکری ھەشت نۆ دەکەسێکیش لەقەبرستانی شێخ ئەحمەدی بەرامبەر خەستەخانەی ڕزگاری مەیدانی گوولە باران کرابن.
وەک باس دەکرێت بەتەداخولی مەسعود بارزانی ئیسلامیەکان بەرھەڵدرا بن کە لەلایەن موخابەراتی عێراقی گیرابن.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: ئەمریکا دوای ئەفغانستان لەعێراق دەکشێتەوە..... تەڤدا پرێس: حامیدی حاجی غالی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بێ عەقڵ بووین نەمانئەزانی یەکێتی هی ماڵی مام جەلالە تەڤدا پرێس: کاپتنەکەیانەوە لە کەنەدا ماونەتەوەو داوای پەنابەریان کردوە تەڤدا پرێس: بە پارەیەکی زۆرەوە بەرەو ئەوروپا هاتوون تەڤدا پرێس: لە درێژەی پاوانخوزیەکانی کوڕەکانی مسعود بارزانی گەورەترین دار ضيافةی مەسیف لەبن دەستی نێچیرڤان بارزانی دەرهێنرا تەڤدا پرێس: دڵنيابن بەردەوام دەبين له پاڵپشتی زيندانيەكان و مافی ڕەوای خەڵکی زوڵملێکراو تەڤدا پرێس: بنەمالەی مامۆستا بەدەل بەرواری بێ ئاگایی خۆیان و نیگەرانی خۆیان دەربڕی کە پارێزەرێک بەناوی سەرۆکی تیمی پارێزەران لێدوانی داوە تەڤدا پرێس: مستەفای دووەم خەریکی قاچاغچیێ جگەرەیە تەڤدا پرێس: سزادراوانی بادینان زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت تەڤدا پرێس: دوو گەنجی کورد لەڕێگای ئیتاڵیا ـ فەڕەنسا بەر شەمەندەفەر دەکەون

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟